riklam

حه‌لبوسی داوای هاتنی كۆمپانیا قه‌ته‌رییه‌كان ده‌کات بۆ عیراق

عیراق 09:03 AM - 2018-11-18
.

.

دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ردانێكی له‌ناكاودا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر، هاوكات داوایكردوه‌ كۆمپانیا قه‌ته‌ریه‌كان روو له‌عیراق بكه‌ن.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به‌ روسیا ئه‌لیه‌ومی راگه‌یاندوه‌:" دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر كۆبوه‌ته‌وه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌و كۆبونه‌وه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق داوای له‌ شێخ ته‌میمی كوڕی حه‌مدی دووه‌م كردوه‌ كه‌ كۆمپانیا قه‌ته‌ریه‌كان روو له‌عیراق بكه‌ن و به‌شداربن له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق".

 

ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، ئه‌میری قه‌ته‌ر ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ كه‌ كۆمپانیاكانیان ره‌وانه‌ی عیراق بكه‌ن و ده‌ست به‌كاربن له‌و وڵاته‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket