riklam

ئۆپراسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ دڵنیایی ده‌دات

عیراق 08:42 AM - 2018-11-18
.

.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی جه‌زیره‌ له‌سنوری نێوان عیراق – سوریا، دڵنیایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌خاكی سوریاوه‌ دزه‌یان كردبێته‌ ناو خاكی عیراق.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ رایگه‌یاندوه‌:"  سنوری نێوان خاكی سوریا – عیراق پارێزراوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان توانیویانه‌ رێگه‌ بگرن له‌هه‌ر دزه‌كردنێكی تیرۆرستانی داعش بۆ ناو خاكی عیراق".

 

راشیگه‌یاندوه‌:" هه‌وڵ هه‌بووه‌ كه‌ تیرۆرستانی داعش له‌ناو خاكی سوریاوه‌ به‌هۆی شكسته‌كانیان  دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌ به‌ڵام به‌چاوكراوه‌یی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رێگه‌ له‌و هه‌وڵه‌ گیراوه‌و شكستی پێهێنراوه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket