riklam

ترامپ له‌سه‌ر گویله‌ن دڵنیایی ده‌داته‌ توركیا

جیهان 08:40 AM - 2018-11-18
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندرۆ برۆنسۆنی قه‌شه‌، فه‌تحوڵا گویله‌ن راده‌ستی توركیا بكه‌نه‌وه‌.

 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌تی توركیا بڵاویكردبووه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی راده‌ستكردنه‌وه‌و ئازادكردنی ئه‌ندره‌ برۆنسۆنی قه‌شه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیاو  ئه‌مریكا باشتر ده‌بێت، و  تیمێك له‌ناو كۆشكی سپی تاوتوێی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گویله‌ن ده‌كه‌ن، ناشورێتی وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی دادو ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌، ده‌وڵه‌ت ده‌ست وه‌رناداته‌ ئه‌و كاره‌".

 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، له‌نوێترین لێدوانیدا، ئاوێكی ساردی به‌سه‌ر چاوه‌ڕوانیه‌كانی توركیا كردو، رایگه‌یاند:" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كاتی ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه‌ بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵا گویله‌ن به‌توركیا".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket