riklam

به‌سره‌..چالاكوانێكی دیار تیرۆر كرا

عیراق 11:33 PM - 2018-11-17
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چالاكوانێكی دیاری شاری به‌سڕه‌ كه‌به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی كردبوو، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا تیرۆر كرا.

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عیراق، رایانگه‌یاندوه‌:" ئه‌مڕۆ شێخ وسام خراوی یه‌كێك له‌چالاكوانه‌ دیاره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی دوو مانگی رابردووی شاری به‌سڕه‌ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كوژراوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" چه‌كی ره‌شاشیان له‌كوشتنه‌كه‌یدا به‌كارهێناوه‌و دواتر چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون".

 

به‌كوشتنی ئه‌و چالاكوانه‌ ترس له‌ كرده‌وه‌ی چه‌كداری وا به‌رامبه‌ر به‌ چالاكوانانی تر له‌ئارادایه‌.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket