riklam

چالاكوانێك: ئه‌مریكا ده‌ست له‌منبج هه‌ڵناگرێت

کوردستان 11:28 PM - 2018-11-17
.

.

چالاكوانێكی سیاسی جه‌ختده‌كاته‌وه‌  ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتی كورد به‌رنادات و ده‌ست له‌منبج هه‌ڵناگرێت، ته‌نانه‌ت له‌به‌رنامه‌یدایه‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ بكاته‌وه‌.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی  له‌رۆژئاوای كوردستان بۆ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له‌منبج هه‌ڵناگرێت و دژ به‌كورده‌كان گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا هه‌ڵناكات.

 

جه‌ختیكرده‌وه‌: منبج به‌خاڵێكی به‌هێز بۆ ئه‌مریكا ئه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت بوونی خۆی به‌و شێوه‌یه‌ زیاتر به‌هێز بكات، بۆیه‌ به‌توركیای راگه‌یاندوه‌، له‌بری توڕه‌یی و شه‌ڕو هێرشبردن و ئاڵۆزی پێویسته‌ به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.

 

چالاكوانه‌كه‌ ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مریكا له‌هه‌ر شارێكی رۆژئاوای كوردستان بوونی هه‌بێت ده‌یه‌وێت سه‌ربازگه‌یه‌كی دروست بكات، كه‌ به‌رنامه‌ی داهاتووی منبجه‌.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket