riklam

به‌غدا .. رۆژێك نیه‌ كه‌سێك نه‌كوژرێت

عیراق 11:23 PM - 2018-11-17
.

.

چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌شاری به‌غدا نیگه‌رانن له‌دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌، به‌تایبه‌ت رێژه‌ی كوشتن و رفاندن به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 

ئه‌حمه‌د عه‌باس مه‌حمود، چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ فریاكه‌وتنه‌ مرۆییه‌كان  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو رێژه‌ی كوشتن و رفاندن له‌ناو شاره‌كه‌و ناحیه‌و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری زیادیكردوه‌.

 

وتیشی: رۆژێك نیه‌ له‌م شاره‌ كه‌سێك نه‌كوژرێت، یان نه‌ڕفێندرێت، یان دزیه‌ك نه‌كرێت.

 

جه‌ختیكرده‌وه‌: راسته‌ شاره‌كه‌ گه‌وره‌یه‌و شتی وا ده‌بێت، به‌ڵام رێژه‌كه‌ زۆر به‌رزه‌و ده‌كرێت هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هه‌واڵگریه‌كان چاو كراوه‌تربن له‌ئاستی رووداوه‌كان.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ ئاشكرایكرد: له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا 11 حاڵه‌تی دزینی زێڕو، حه‌وت خاڵه‌تی خۆكوشتن و 9 حاڵه‌تی كوشتن و 5 حاڵه‌تی رفاندن روویداوه‌.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket