riklam

د.بەرهەم و خامنەیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاووێ دەكەن

عیراق 11:13 PM - 2018-11-17
.

.

ئەمڕۆ  17ی تشرینی دووەمی 2018،  ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە نوسینگە تایبەتی خۆی لە تاران پێشوازیكرد لە د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق.

سەرەتای دیدارەكە خامەنەیی پیرۆزبایی خۆی پێشكەش بەسەرۆك بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەركی سەرۆك كۆماری، هیوای دەربڕی كە لە سەردەمی سەرۆكایەتیدا پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات گەشەكردن و پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت، هاوكات رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران ستایشی رۆڵی حكومەتی عیراقی كرد لە دابینكردنی ئاسایش و هێمنی لە كاتی زیارەتی چلەو كارئاسانی بۆ ئێرانییەكان كە لەو بۆنەیەدا سەردانی مەزارە پیرۆزەكانیان كردووە لە عیراق.

خامەنەیی پێویستی قوڵكردنەوەی یەكڕیزی نیشتمانی  گەلی عیراق و پشتگیریكردنی لەدووبارە ئاوەدانكردنەوەو بنیاتنانەوەی عیراق دووپاتكردەوە، هەروەها ئاماژەی كرد بۆ ئەو پەیوەندییە قوڵەی كە هەردوو گەلی موسڵمانی دراوسێی عیراق و ئێران پێكەوە كۆدەكاتەوە.

سەماحەتیان داوای كاركردنی هاوبەشی كرد بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی چەسپاو و نەگۆر لە ناوچەكەدا كە گەلانی دراوسێ بە دور بگیرێت لە بەركەوتەكانی ململانێ و ناكۆكییەكان، لە هەمانكاتدا ئاماژەی كرد بۆ پێویستی بەهێزكردنی پەیوەندی  دوو قۆڵی عیراق و ئێران. 

لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ساڵح سوپاسی ئایەتوڵا عوزما سەید عەلی خامەنیی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و پیرۆزبایی كردنەكەی، هەروەها ئاماژەیكرد بۆ بایەخی پەیوەندی نێوان كۆماری عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران، لەو بارەیەوە پەرۆشی عیراقی خستەڕو بۆ ئەو پەیوەندییانە لە ئاستێكی پێشكەووتوی باش و لێكتێگەیشتنی هاریكاریی بەردەوامدا بن بەوجۆرەی خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی عیراق و ئێران دەكات.

سەرۆك كۆمار لە وتەكانیدا پێویستی كاری هاوبەشی دووپاتكردەوە لە نێوان حكومەتی هەردوو وڵاتدا بە ئامانجی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان و بەهێزكردنی رایەڵەی سیاسی و كلتوری و كۆمەڵایەتی لە نێوان هەردوو وڵات و كاركردن بۆ بەدیهێنانی ئۆقرەیی و ئارامی لە ناوچەكەدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket