پازلی كوردبوونی كورد
کتێب 07:14 PM - 2018-11-17.
له‌ناو ئه‌ده‌بیات و سیاسه‌ت
خۆناسین، جیهان ناسین و مانا بۆ ژیان په‌یداكردن و كه‌سایه‌تی چێكردن له پرسیاره ساكاره‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كا. ئه‌وه‌ی هه‌ر مندالێك ئیمكان په‌یدا ده‌كات پرسیاره‌كانی له ناو بنه‌ماڵه، باخچه‌ی منداڵان، مه‌دره‌سه و شوێنی تر بهێنێته زمان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌شنی بنه‌ماڵه، كۆمه‌ڵگا و ئه‌و وڵاته‌ی كه منداڵ تێیدا گه‌وره ده‌بێ.
گه‌وره‌ترین گرفتی هه‌ر مندالێكی كورد ئه‌وه‌یه، كه له سیسته‌مێكی دژ به‌خۆیدا بارده‌هێندرێ. كورد كه كیانی خۆی نییه، سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی ئیداریی، فه‌رهه‌نگی و په‌روه‌رده‌ی خۆی نییه، هه‌ر له منداڵییه‌وه، ناسنامه و كه‌سایه‌تی نامۆ، زمانی نامۆ، فه‌رهه‌نگ و هه‌ستی نامۆ كه دووره له زمان و فه‌رهه‌نگ و هه‌ستی خۆی، وه‌رده‌گرێ. ئه‌و منداڵه كه گه‌وره بوو، هه‌موو ناكۆكییه‌كانی له گه‌ڵ خۆی گه‌وره كردووه، ڕه‌نگه ئیمكانی خۆدیتنه‌وه په‌یدا بكات و ڕه‌نگه هه‌تا كۆتایی ژیان نامۆ له گه‌ڵ پێكاته‌كانی خۆی بمێنێته‌وه و هه‌ست به‌وه نه‌كا كه ئه‌و خۆی نه‌بووه!
من، نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه، له شارێكی گچكه‌ی كوردستان له دایك بووم، له ناو شار و گونده‌كانی خۆمان و له ناو ئازه‌ری و فارس گه‌وره بووم، ژیانم له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له گه‌ڵ منداڵ و لاو و خه‌ڵكانی شوێن شوێنی جیهان وه‌ك شانۆگێڕ، شانۆپێداگۆگ و داڕێژه‌ری سیسته‌می فێربوون تێپه‌ڕ بووه. له شاره‌كانی كوردستان وه‌ك شانۆگێڕ پێوه‌ندیم له گه‌ڵ خه‌ڵك و بینه‌ر هه‌بووه، گوێم بۆ به‌سه‌رهاتی تاك تاكه‌كانی خه‌ڵك، هونه‌رمه‌ند و بیرمه‌ندانی وڵاته‌كه‌م شل كردووه. له بیرم نه‌چۆته‌وه كه بینه‌رانی شانۆكانی مانگرتن و خودموختاری یانی چی له شاره‌كانی شنۆ، مه‌هاباد، بۆكان، سه‌قز، سنه چ هه‌ستێكیان بۆ زمانی دایكی خۆیان ده‌ربڕیوه. قسه‌ی مامۆستایه‌كی سه‌قزیی له هاوینی ساڵی ١٣٥٨ پاش چل ساڵ له گوێچكه‌مدا ده‌زرینگێته‌وه كه گووتی" یه‌كه‌م جاره له ژیانمدا شانۆ به زمانی كوردی ده‌بینم و ده‌ژنه‌وه‌م". ئه‌وه‌شم له بیر نه‌چۆته‌وه، كاتێك كه ویستم "انشا" له سه‌ر شاره‌كه‌م بنووسم هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك وه‌ك كتێب، گۆوار له به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو. ئه‌وه‌شم له بیرنه‌چۆته‌وه كه چۆن له ته‌ورێز و تاران له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا سوننی بوون و كوردبوون و وه‌ك ئه‌وان نه‌بوون و جیاوازبوون، گرفت بوو. هه‌مووی ئه‌م شته ساكارانه پرسیار ده‌خوڵقێنن. تۆ كێی، ئه‌وان كێن، بۆ ئه‌وان وه‌ك تۆ نیین و بۆ تۆ وه‌ك ئه‌وان نی؟ هه‌ركام له ئێمه به پێی پلان و به‌رنامه نامۆ له گه‌ڵ خۆمان بارهێندراوین و بنه‌ماڵه‌كانمان خۆیان به‌رهه‌می هه‌مان كۆمه‌ڵگا و سیسته‌م بوون و ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه له ناو ناكۆكییه‌كاندا كه‌سایه‌تیان خۆی گرتووه.
من كه خۆم كۆی پرسیار بووم، نه‌ده‌كرا له سه‌ر سه‌كۆی شانۆ درۆ به بینه‌ر بڵێم، ده‌بوو به شوێن ڕاستییه‌كاندا بگه‌ڕێم و بیخه‌مه به‌ر چاوی بینه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار لایان درووست بكرێ. كار له گه‌ڵ منداڵ و لاوان له كوردستان و ئێران و به دڕێژایی سی ساڵ له مه‌دره‌سه و ئاموزشگا و زیندان و لێره و له‌وێی ئاڵمان، خوودی ئینسانی له لام كرد به پرسیار.
لێره‌وه تۆ چ بته‌وێ و چ نه‌ته‌وێ به‌ره‌و فه‌لسه‌فه هانده‌درێی بۆ ئه‌وه‌ی له ئینسان، له بوون، له نه‌بوون، له ژیان، له خۆت، له نه‌ته‌وه‌كه‌ت له كورد تێبگه‌ی، له چاره‌نووسی پڕ له ئازاری خه‌ڵكه‌كه‌ت تێبگه‌ی و پرسیار بكه‌ی بۆ و بۆچی زیاده له هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان تۆ وڵات و كیانت نییه، بۆچی ئه‌م پرسیاره له ناو نه‌ته‌وه‌كه‌ی تۆدا نه‌بۆته بیر و هزر، بۆچی نووسه‌ران، شاعیران و نوخبه‌كانی سیاسی له جه‌غزیی دیاریكراویی فكریی، ئایینی، ناوچه‌یی تێنه‌په‌ڕیون و بۆچی ئازار له ناو كورد كۆتایی پێنه‌هاتووه، بۆچی سیاسی كورد به‌رده‌وام خۆیان له كاره‌ساته‌كاندا دیتۆته‌وه؟
هه‌موو ئه‌و پرسیارانه و پرسیاری تر، ئه‌مجاره نه‌ك له ڕێگای شانۆنامه به‌ڵكوو له رێگای ئه‌م كتێبه‌وه ڕووبه‌ڕووتان ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ و دانووستان له نێوانمدا پێك بێ.
كتێبه‌كه بۆ هه‌ر كه‌س و هه‌موو كه‌س نووسراوه و باسه ڕه‌ق و قوورس و كلاسییه‌كان خزێندراونه‌ته تۆی زمانی ئاسایی. بابه‌ته‌كان وا داڕێژراون كه ده‌كرێ جیاواز به‌كاربهێندرێن.
كتێبه‌كه له‌م به‌شانه پێكهاتووه: "چوونه ناو باس، ئه‌ده‌بیات، پیرۆزی و شانازی، كه‌سه‌ری شاعیران، خانی و حاجی و هێمن، ڕۆشه‌نگه‌ر ڕۆشه‌نگه‌ریی نوخبه، ڕۆشه‌نگه‌ر و ڕۆشه‌نگه‌ریی، ئایین و پێناسه‌ی ڕۆشه‌نگه‌ر، خۆیی بوون، كورد- پارس، ڕۆشه‌نگه‌ر و مێژوو، ڕۆشه‌نگه‌ركوژیی سانترالیزه‌كردن، حاجی، خانی و خودا، ڕۆشه‌نگه‌ری ناو ئه‌فسانه‌كان، ڕۆشه‌نگه‌ری سیما خۆشكێن ، ڕۆشه‌نگه‌ر و ناسنامه‌ی ونبوو، جه‌غزه‌كان، بیره‌وه‌رییه‌كان، كه‌سایه‌تی چه‌ند پارچه، كوردستان و ده‌ریا!، ژێرخانی بنكۆڵكراو، خوداكان، پارسه‌كان، فه‌لسه‌فه، فه‌لسه‌فه‌بافی، دین، دیكتاتوری نه‌رم، دین ده‌وڵه‌ت، سیاسه‌ست، سیاسه‌ت و ئێرانی تۆتالیتێر، سیاسه‌ت و ئایین و دیكتاتۆری ئێران، دایك و بابی سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵگای ئایینی و سیاسه‌ت، كه‌سایه‌تی، كورد و سیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه، پرسیاری گرنگ"كتێبه‌كه ده‌كرێ له ڕێگای ئه‌م ئادره‌سه‌وه داوا بكرێ [email protected] . ٣٠% سی له سه‌دی فرۆشی كتێبه‌كه بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ستی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێ و سی له سه‌د ده‌درێته ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كتێبه‌كه ده‌فرۆشن. كتێبه‌كه له ڕێگای پۆسته‌وه بۆ داواكار ده‌نێدرێ و بایی ١٠ ئۆیڕۆیه.
برایم فه‌ڕشی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28