riklam

شنگال.. گۆڕێكی بەكۆمەڵی دیكە دەدۆزرێتەوە

کوردستان 06:46 PM - 2018-11-17
.

.

ئەمڕۆ 17-11-2018 لە ناحیەی گرعزێری قەزای شنگال گۆڕێكی بەكۆمەڵی دیكە كە 7 ژنی تێدابوو دۆزرایەوە، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی شنگالیش رایدەگەیەنێت، رۆژانە لە قەزاكە گۆڕی بەكۆمەڵ دەدۆزرێتەوە.

حسێن دەرمان سەرپەرشتیاری مەڵبەندی شنگال بە PUKmedia ی راگەیاند: رۆژانە بەهۆی ئەوەی خەڵكی قەزاكە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان گۆڕی بەكۆمەڵ دەدۆزرێتەوە.

وتیشی: ئەمڕۆش لە ماڵێكدا لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا تەرمی 7 ژنی ئێزیدی دۆزرانەوە كە بەجلوبەرگەكانیاندا لە ژنی بەتەمەن دەچن.

لەدوای شەڕی داعشەوە تا ئێستا بەو گۆڕە بەكۆمەڵەوە كە ئەمڕۆ دۆزرایەوە 60 گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزیدیان دۆزراونەتەوە. 

PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket