riklam

عیراق و ئێران ده‌توانن رۆڵێكی گرنگ ببینن بۆ چه‌سپاندنی ئۆقره‌یی

عیراق 06:45 PM - 2018-11-17
.

.

سه‌رۆك كۆمار پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی عیراق و ئێران دووپاتده‌كاته‌وه‌ بۆ چه‌سپاندنی ئۆقره‌یی ناوچه‌كه‌دا. 

به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ له‌ نێوان عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێراندا هه‌یه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كه‌ ده‌توانن له‌ رێی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌وه‌ رۆڵی گه‌وره‌تر ببینن له‌ چه‌سپاندن و پشتگیریكردنی ئۆقره‌یی ناوچه‌كه‌دا.

ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌ كاتی دیداری بوو له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17-11-2018 له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌رێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا عه‌لی لاریجانی دووباره‌ پیرۆزبای خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هیوای خۆی ده‌ربڕی كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌شه‌كردن به‌ خۆوه‌ ببینێت.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ دیدراه‌كه‌دا ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ قوڵه‌ی كه‌ هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كار بكرێت بۆ گه‌شه‌پێدان و پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، هاوكات سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاند كه‌ عیراق و ئێران ده‌توانن رۆڵێكی گرنگ ببینن له‌ چه‌سپاندن و پشتیوانیكردنی ئۆقره‌یی له‌ ناوچه‌كه‌دا.

PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

4.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket