riklam

ژنێك خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان 06:29 PM - 2018-11-17
.

.

له‌سنوری قه‌زای كه‌لار ژنێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵان خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا.

رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌حاڵه‌تێكی خۆهه‌ڵواسین له‌گه‌ڕه‌كی مه‌تاره‌كه‌ی قه‌زای كه‌لار".

وتیشی:"دوای گه‌شتنی مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار به‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت ژنێك به‌ناوی (ن، م، ح) له‌دایكبووی 1990 له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به‌هۆی خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌وته‌ی مێرده‌كه‌ی ناوبراو ته‌نها خۆی و دوومنداڵه‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ بوون و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆماڵه‌وه‌ بینیویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

باسیله‌وه‌شكردوه‌:" له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاركراوه‌و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆكراوه‌ته‌وه‌و ڕه‌وانه‌ به‌شی توندوتیژی ژنان ده‌كردێت به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاروچۆنیتی حاڵه‌ته‌كه‌".

PUKmedia سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket