riklam

عیراق و ئێران لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن

عیراق 06:28 PM - 2018-11-17
.

.

سه‌رۆك كۆمار قوڵیی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق ـ ئێران دوپات ده‌كاته‌وه‌ و داوای فراونكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبه‌ش ده‌كات.

سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح قوڵیی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ عیراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران پێكه‌وه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ و ئومێدی خۆی ده‌ربڕی كه‌ هاریكاریی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ له‌ هه‌مو بواره‌كاندا بگه‌یه‌نرێته‌ ئاستێكی به‌رزتر.

 ئه‌و دوپاتكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17-11-2018 له‌میانه‌ی دیدارێكیدا بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا. هاوكات سه‌رۆك كۆمار گرنگیی هاریكاریی نێوان هه‌ردو وڵاتی دووپاتكرده‌وه‌ و داوایكرد لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێك بهێنرێت بۆ تاوتوێكردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا سه‌باره‌ت به‌ سنوور و ئاو.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ودیداره‌ دا كه‌ له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو ،بایه‌خی كاری پێكه‌وه‌یی دوپاتكرده‌وه‌ وباسی له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆقره‌یی بۆ ناوچه‌كه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی له‌ كاروباری ده‌وڵه‌تاندا كرد.

له‌ دیداره‌كاندا ئاسانكاریی رێكاره‌كانی ڤیزا بۆ بیزنسمان و بازرگانانی هه‌ردو وڵات و چاككردنی رێگای خێرای نێوان میهران و نه‌جه‌ف باسكران و ئاسانكردنی هاتوچۆی گه‌شتیارانی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان و لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانیی له‌ نێوان هه‌ردو وڵاتدا به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ بوو.

له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ساڵح جبوری وه‌زیری پیشه‌سازیی و كانزاكان و ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكار و پسپۆران ئاماده‌ی دیداره‌كه‌ بوون كه‌ هه‌ردو وه‌زیری عیراق له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كانیاندا دۆسیه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانیان و میكانیزمی چاره‌سه‌ر كردنیان و كۆسپه‌كانی به‌رده‌میان تاوتوێكرا.

PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار

213.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket