riklam

د.به‌رهه‌م : ده‌بێت هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناو بردنی تیرۆر چڕبكرێنه‌وه‌

عیراق 06:26 PM - 2018-11-17
.

.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح بایه‌خی به‌هێزكردن و چڕكردنه‌وه‌ی هاریكاریی ئه‌منیی و هه‌واڵگریی نێوان عیراق و كۆماری ئیسلامیی ئێرانی دووپاتكرده‌وه‌ به‌و جۆره‌ی ده‌بێته‌ پشتیوان و به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بنبڕكردنی سه‌رچاوه‌كانی تیرۆر و له‌ناوبردنی.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17-11-2018له‌ میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌ عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ تاران، ستایشی ئه‌و پشتگیریی و یارمه‌تییانه‌ی كرد كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشكه‌شی عیراقی كردووه‌ له‌ كاتی جه‌نگه‌كه‌یدا دژی تاقمی داعشی تیرۆریست.

سه‌رۆك كۆمار له‌و دیداره‌دا گرنگیی به‌رده‌وامبونی ئه‌و هاریكارییه‌ ئه‌منیی و هه‌واڵگرییه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردو وڵاتدا هه‌یه‌ له‌ بواری قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆردا.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی یه‌كخستنی هه‌وڵی ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌ مه‌به‌ستی بنبڕكردنی سه‌رچاوه‌ و پاره‌دار كردنی تیرۆر و له‌ ناوبردنی، له‌و روه‌شه‌وه‌ ئاماژه‌یكرد ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ عیراقدا به‌ده‌ستهاتووه‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌موو ناوچه‌كه‌ و جیهانه‌ به‌سه‌ر تیرۆردا.

لای خۆیه‌وه‌ عه‌لی شه‌مخانی هه‌وڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقی به‌رز نرخاند به‌ هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه‌ له‌ به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆر و ده‌رپه‌ڕاندنی تیرۆریستان له‌هه‌موو ئه‌و شار و ناوچانه‌ی له‌ژێر چنگیاندا بوون، هه‌وه‌ها به‌رده‌وامبوونی پشتیوانییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌له‌ هه‌مو بواره‌كاندا.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket