riklam

هاوپه‌یمانان حه‌مرین بۆردومان ده‌كه‌ن

عیراق 06:24 PM - 2018-11-17
.

.

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆردومانی زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین له‌سنوری پارێزگای دیاله‌ ده‌كه‌ن.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری رایگه‌یاندوه‌:" دوێنێ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان  له‌زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی دیاله‌ بۆردومان كردوه‌.

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" سێ ماتۆڕ سكیل كراونه‌ته‌ ئامانج و چه‌ند تیرۆرستێك كوژراون.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی داعش خاپوركراون و 15 بۆمبی چێنراویش ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌.

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket