riklam

مەڵبەندی راپەرین سكاڵا لەسەر كەناڵێكی تەلەفزیۆن تۆماردەكات

کوردستان 06:08 PM - 2018-11-17
.

.

لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین لەپێناوی سەروەری یاسا سكاڵای یاسایی لەسەركەناڵێكی راگەیاندن تۆماردەكات و داوادەكات لێپرسراوانی  كەناڵەكە لەبەردەم دادگادا تۆمەتەكانیان بسەلمێنن.

دوای ئەوەی لەرێگەی كەناڵێكی تەلەفزیۆنیەوە كەزمانحاڵی لایەنێكی سیاسی كوردستانە لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمەتی نارەواو بێ بەڵگە ئاراستە لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین كرا كە دەمانچەوئیمتیازی تری بۆ كرینی دەنگی لایەنێكی سیاسی لەدەڤەری راپەرین بەكارهێناوە لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرینیش لەرێگەی دادگاوە داوادەكات تۆمەتەكانیان لەبەردەم یاسادا بسەلمێنن.

لەوچوارچێوەیەشدا بەشی یاسایی مەڵبەندی 24ی راپەرین لەراگەیەنراوێكدا داوادەكات   بەرێوەبەرو دارێژەرانی تری راپۆرتە بێ بنەماكە لەبەردەم دادگادا ئامادەبن و ئەم شێوازەش بۆ بەدرۆخستنەوەی هەرجۆرە تۆمەتێكی نارەوا بەمافی رەواوە هەنگاوێكی مەدەنیانە وەسفدەكات بەوپێیەی هەمووان لەبەردەم یاسادا یەكسانن.

لەبەشێكی راگەیەنراوەكەی بەشی یاسایی مەڵبەندی 24ی راپەریندا هاتووە لەپێناوی سەروەری یاسا و رێزگرتن لەبیرباوەری  ئازادانەی هاوڵاتیان  پەنامان بۆدادگابردووەو

 پێویستیشە بەرێوەبەرو دارێژەرانی ئەوراپۆرتە بێبنەمایە كەتۆمەتی داوەتەپاڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین  رێز لەسەروەری یاسا بگرن و لەبەردەم دادگادا بەڵگەكانیان بخەنەروو.

PUKmedia هونەررەسوڵ - رانیە

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket