عیراق و ئێران لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
عیراق 06:05 PM - 2018-11-17.
سه‌رۆك كۆمار قوڵیی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق ـ ئێران دوپات ده‌كاته‌وه و داوای فراونكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح قوڵیی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی دوپاتكرده‌وه كه عیراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه و ئومێدی خۆی ده‌ربڕی كه هاریكاریی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ له هه‌مو بواره‌كاندا بگه‌یه‌نرێته ئاستێكی به‌رزتر.
ئه‌و دوپاتكردنهوهیهی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-11-2018 له‌میانه‌ی دیدارێكیدا بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا. هاوكات سه‌رۆك كۆمار گرنگیی هاریكاریی نێوان هه‌ردو وڵاتی دووپاتكرده‌وه و داوایكرد لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێك بهێنرێت بۆ تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا سه‌باره‌ت به سنوور و ئاو.
سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ودیداره دا كه له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له تاران به‌ڕێوه چوو ،بایه‌خی كاری پێكه‌وه‌یی دوپاتكرده‌وه وباسی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆقره‌یی بۆ ناوچه‌كه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی له كاروباری ده‌وڵه‌تاندا كرد.
له دیداره‌كاندا ئاسانكاریی رێكاره‌كانی ڤیزا بۆ بیزنسمان و بازرگانانی هه‌ردو وڵات و چاككردنی رێگای خێرای نێوان میهران و نه‌جه‌ف باسكران و ئاسانكردنی هاتوچۆی گه‌شتیارانی شوێنه پیرۆزه‌كان و لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ئاڵوگۆڕكردنی بازرگانیی له نێوان هه‌ردو وڵات‌دا به‌شێكی تری دیداره‌كه بوو.
له لایه‌ن عیراقه‌وه محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه و ساڵح جبوری وه‌زیری پیشه‌سازیی و كانزاكان و ژماره‌یه‌ك له راوێژكار و پسپۆران ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون كه هه‌ردو وه‌زیری عیراق له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییهكانیاندا دۆسیه ههڵپهسێراوهكانیان و میكانیزمی چاره‌سه‌ر كردنیان و كۆسپه‌كانی به‌رده‌میان تاوتوێكرا.
PUKmedia نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24