riklam

گەورە تیرۆریستێک داوا لە ئەڵمانیا دەکات رێگەی گەڕانەوەی پێبدات

جیهان 05:18 PM - 2018-11-17
.

.

بۆیەکەمین جارە لەدوای هێرشەکانی 11 ی سێبتەمبەری 2001 وە "محەمەد حەیدەر زەمار" بەڕەگەز ئەڵمانی - سوری یەکێک لەدیارترین  و نزیکترین کەسەکان لەمحەمەد عەتای تیرۆریستەوە لێدوان بداتە کەناڵێکی ئەڵمانی  کەئێستا لەزیندانەکانی رۆژئاوای کوردستاندایەو داوا دەکات لەگەڵ بەرپرسانی ئەلمانیا قسەبکات بکات و رێگەی پێبدرێت بگەرێتەوە ئەڵمانیا..کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ئەلمانی بەپشت بەستن بەچاوپێکەوتنێکی کەناڵی "شپیگل"ی ئەڵمانی لەزیندانێکی باکوری کوردستانەوە بڵاویکردەوە محەمەد حەیدەر زەماری تیرۆریست کەئێستە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردەوە دەستگیرکراوە خوازیاری ئەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەلمانیا بکەوێتە گفتوگۆو وەک ئەو وتویەتی تاکیشەکەم لەگەڵ بەرپرسان باس بکەم چونکە من کەسێکی خراپ نیم..!!ئەم دیدارە  کەڕۆژنامەنوسان،ئەندریاس لونسر،كریستوف رویتر،فیدلیوسشمید ڕۆژی16تشرینی2018لەگەڵیا ئەنجامیانداوە بەپێی زانیاریەکانی شپیگل داواکاری گشتی ئەڵمانیا بەتۆمەتی ئەندامەتی لەڕێکخراوێکی تیرۆرستیدا دۆسیەی محەمەد حەیدەر زەماری رەوانەی دادگای بالای فیدرالی ئەڵمانیا کردووە..

محەمەد حەیدەر زەمار کێیە؟

زەمار بەڕەگەز سوری و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەلمانیەو یەکێک لەنزیکترین کەسەکانی محەمەد عەتای تیرۆریست بووە..!لەدوای هێرشەکەی 11ی سەبتەمبەری2001وە بەسەردانێک چۆتە مەغریب و لەوێ لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری ئەمریکی"سی.ئای.ئەی"دەرفێندرێت و دواتر ڕادەستی سوریای دەکاتەوە تاساڵی 2013 لەزیندانا دەمێنێتەوەو دواتر ئازادکراوە،دوای ئازادکردنی پەیوەندیکردوە بەڕیزەکانی داعشەوە..! دوای ئەوەی کەیەکینەکانی  کوردی پاراستنی گەل هەندێک شوێنیان لەباکوری سوریا لەدەستی داعش ڕزگارکرد محەمەد حەیدەر زەماری تیرۆریست  دەستگیر دەکرێت و دەکەوێتە دەست یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردەوە ئەم تۆمەتبارە بەر لەڕوداوی 11ی سەبتەمبەر چەندینجار سەردانی بنکەی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعدەی کردوە لەئەفغانستان و چاوی کەوتووە بەئوسامە بن لادن، لە بۆسنەش کاری جیهادی کردووە لەوەلامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بە ئوسامەبن لادن زەمار دەڵێ بەلای منەوە بن لادن ڕاست و کەسێکی زۆر باش بووە..محەمەد حەیدەر زەمار ئەندامی شانەی هامبۆرگ بووەو پێشتریش محەمەد عەتا بەیەکێک لەئازیزترین هاوڕێکانی ناویبردووە..زەمار ڕەتیدەکاتەوە ئاگای لەپلانەکەی سەبتەمبەربوبێت.. محەمەد زەمار 57سالەو کێشی 145 کیلۆیەو باڵای 1.93مەترەو ریشێکی درێژی هێشتۆتەوە ..لەمیانەی ئەو چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ کەناڵی "شپیگل" لەباکوری سوریاوە محەمەد حەیدەر زەمار باس لەوە دەکات لەزیندانەکانی سوریادا لەلایەن ڕژێمی سوریاوە ڕووبەڕووی ئازارو ئەشکەنجە بۆتەوە وەک ئەو وتویەتی شانیان شکاندوەو بەکێبڵی پلاستیکی لێیانداوەو ناچاریانکردوە بەڕاکێشان و هەڵواسین..زەمار ئەوەشی وتووە لەزیندانەکانی سوریادا بەر لەئازادکردنی داوای لەبەرپرسانی ئەڵمان کردوە وەک هاوڵاتیەکی ئەلمانی هاوکاری گەڕانەوەی بکەن بۆ ئەلمانیا بەلام وەک ئەو دەڵێ پێیان وتووە ئەوە خەونە..بۆجارێکیتر ئەم داوایەی محەمەد زەمار ڕووبەڕوی ئەلمانیا دەکرێتەوەو دەبێتە هەواڵی گەرمی ڕۆژی ئەمڕۆ شەممە .

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەلمانیا

 

 

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket