رۆحانی ستایشی هه‌وڵه‌كانی د. به‌رهه‌م ده‌كات
عیراق 04:34 PM - 2018-11-17.
له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ی بایه‌خی په‌یوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، سه‌رۆك كۆمار رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت عێراق خاڵی به یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئه‌رێنییه هاوبه‌شه‌كان بێت.
سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه پێویسته عێراق درێژه بدات به رۆڵه میحوه‌رییه‌كه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه لێك نزیك بكاته‌وه و به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نێت و نه‌به‌ێته مه‌یدانی ململانێكان، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یكرد كه ناوچه‌كه پێویستی به دیالۆگی بنیاتنه‌ر و له یه‌كگه‌یشتنی ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی یارمه‌تی په‌ره‌پێدان و وپێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه به گشتی بدات، هاوكات سه‌رۆك كۆمار پشتیوانییه‌كانی ئێران بۆ عێراقی به‌رز نرخاند له كاتی جه‌نگی دژ به تاقمی تیرۆریستی داعش.
ئه‌و دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له میانه‌ی لێدوانێكی هاوبه‌شی به‌ڕێزیان و حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو بۆ رۆژنامه‌نوسان له دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رفراوان كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17-11-2018 له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك كۆمار له‌لێدوانی بۆ رۆژنامه‌نوساندا وتی : په‌یامێكی رۆشن و راشكاومان هه‌یه سه‌باره‌ت به بایه‌خی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه رایه‌ڵه و ره‌گ و ڕیشه‌یه‌كی گرنگی په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێران‌دا، سه‌رۆك كۆمار ستایشی رۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد له پشتگیریكردنی عیراق له جه‌نگی دژی تیرۆردا.
هه‌روه‌ها وتی : ئه‌مڕۆ عیراق شایسته‌ی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئۆقره‌ییه، ئه‌مه‌ش پێویستی به ده‌ستپێشخه‌ری سیاسییه له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، هه‌روا پێویستی به ژینگه‌یه‌كی هێمن و ئۆقره‌ی هه‌رێمایه‌تییه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بایه‌خی رۆڵی عیراقی ڕوونكرده‌وه كه ده‌بێت درێژه به‌و رۆڵه‌ی بدات كه هه‌رده‌م گۆڕه‌پان و خاڵی به‌یه‌ك گه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه بێت نه‌ك مه‌یدانی ململانی ئیراده و هه‌ڵوێسته جیاجیاكان.
داوایكرد سیسته‌مێكی هه‌رێمایه‌تی بدۆزرێته‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كانی ئێستا و به یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان، هاوكات ئه‌وه‌ی خسته‌رو كه رۆڵی عێراق میحوه‌ری ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێویستی پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات له ناوچه‌كه‌دا.
سه‌رۆك كۆمار له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان بایه‌خی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی دووپاتكرده‌وه كه حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران باسیكرد سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ژینگه‌یی له نێوان هه‌روو وڵات و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش له‌سه‌ر سنور و كردنه‌ووه‌ی هێڵی ئاسنین له نێوان هه‌دوو وڵاتی دراوسێدا.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ده‌خوازێت قه‌واره و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران به‌رز بكاته‌وه، له‌و روه‌شه‌وه ئاماژه‌یكرد بۆ گرنگی به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به هێڵی ئاسنه‌وه.
روحانی له قسه‌كانیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و عیراق تایبه‌ت و گرنگن له رووی مێژویی، كلتوری، نیشتمانی و هه‌رێمایه‌تی، ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵحدا چه‌ندین بابه‌ت و دۆسییه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكردووه، ئاماژه‌شیكرد بۆ بایه‌خ و گرنگی چه‌سپاندنی ئۆقره‌یی و ئاسایش له وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا، سه‌رۆك روحانی پێویستی بایه‌خدان و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ژینگه و ئه‌و كێشه ژینگه‌ییانه‌ی خسته‌رو كه وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌و باره‌یه‌شه‌وه ستایشی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵحی كرد كه به تایبه‌تی به دواداچون ده‌كات بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه.
پێشتر و به‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌ییه هاوبه‌شه‌كیاندا، سه‌رۆك د. به‌رهه‌م ساڵح و سه‌رۆك حه‌سه‌ن روحانی به به‌شداری هه‌ردوو وه‌فدی عیراقی و ئێرانی كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێوشوێنه‌كانی زیاتر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌دوو وڵاتی دراوسێ و په‌ره‌پێدانی ئاسۆی هاریكاریی نێوانیان تاوتوێكرد به‌و جۆره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌ل و به‌هێزكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی پێشكه‌وتن و ئاشتی له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا زامن و ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25