riklam

حكومه‌ت گۆڕانكاری له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌دا ده‌كات

ئابوری 04:20 PM - 2018-11-17
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: تائێستا پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 ی عیراق له‌ نوێنه‌رانه‌، وتیشی: وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی چاكسازی داوه‌ له‌پڕۆژه‌كه‌دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 17-11-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ تائێستا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌و حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌پێكهێناوه‌.

 راشیگه‌یاند: د. فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی له‌میانی میوانداریكردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵێنی به‌ نوێنه‌راندا كه‌ چاكسازی ته‌واو له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا ده‌كات.

  ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشی: وه‌ك لیژنه‌ی دارایی چه‌ند تێبینییه‌كمان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌ هه‌یه‌، كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ دیاریكردنی نرخی به‌رمیلێك نه‌وته‌ به‌ 56 دۆلار، كه‌ هه‌موومان ده‌زانین له‌ئێستادا نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزتر بووه‌ته‌وه‌ له‌و نرخه‌، ئه‌مه‌ش داهاتی وڵاتی به‌رزتركردوه‌ته‌وه‌و پێویسته‌ گۆڕانكاری له‌ بڕی بودجه‌ی دابینكراو بكرێت و زیاد بكرێت.

 شیروان میرزا روونیشیكرده‌وه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی حكومه‌ت رێژه‌ی كورتهێنان كه‌مده‌كاته‌وه‌ ده‌توانرێت كورتهێنانی پێ چاره‌سه‌بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket