riklam

شۆڕش حاجی: گۆڕان بڕیار له‌ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت ده‌دات

کوردستان 04:14 PM - 2018-11-17
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی سلێمانی كۆتایی هات و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شۆڕش حاجی له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی ڕه‌سمی پارتی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكیان خسته‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌.

شۆڕش حاجی ڕایگه‌یاند جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕیار له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت ده‌دات و برایانی پارتی پێیان خوشه‌ كه‌ گۆڕان به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكات.

له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ین و نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێك له‌پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی په‌راوێز بخرێت.

وتیشی: پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ ئۆپۆزسیۆن تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگرن.

جێی باسه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ 17-11-2018 وه‌فدێكی پارتی سه‌ردانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket