نەخۆشخانەی چەمی ڕەزان ماڵێك بۆ پێشمەرگە و هەژاران
ریپۆرتاژ 03:54 PM - 2018-11-17.
نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش دیاری ده‌ستی مام جه‌لالی هه‌میشه زیندووه‌و نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زانیش یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشخانانه، كه سه‌رجه‌میان به ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه ناوزه‌ند ده‌كرێت.
نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان تایبه‌ته به نه‌خۆشیه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك‌و شكاوی، گۆڕینی جومگه، فه‌قه‌رات‌و بڕبڕه‌ی پشت، مێشك‌و ده‌مار، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كانی جومگه‌و ڕۆماتیزم‌و ڕاهێنانی سروشتی، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا فریشته‌یه‌كی فریادڕه‌س بوو بۆ پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌رده‌سته‌كانی كوردستان بێ جیاوازی، هه‌روه‌ك چۆن چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی تیا ئه‌نجامدراوه، به‌هه‌مان شێوه پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی تریشی به‌بێ جیاوازی تیا چاره‌سه‌ر كراوه‌و هه‌روه‌ك چۆن (ی.ن.ك) بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان خه‌بات ده‌كات، بێگومان له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیشدا، بێ گوێ دانه بیروڕای ته‌سكی حیزبایه‌تی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چاره‌سه‌ری پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی تری كردووه و ئه‌سڵه‌ن بێ ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك جیاوازی كردبێت له‌نێوانیاندا.
بۆیه نه‌خۆشخانه‌كانی شۆڕش به‌گشتی و چه‌می ڕه‌زان به‌تایبه‌تی گرنگی‌و مه‌هامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و جێگه‌ی فه‌خر و شانازی گه‌وره‌یه بۆ (ی.ن.ك) به‌چاكمانزانی كورته‌یه‌ك له‌كار و چالاكی و گرنگی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌ینه هه‌وێنی ڕیپۆرتاژێكی لاپه‌ڕه به‌پێزه‌كانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و هه‌وڵ بده‌ین زۆرێك له‌به‌ش و كادره ته‌ندروستی و ئیدارییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌و تیشك بخه‌ینه سه‌ر ته‌واوی كاره‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه..خوێنه‌رمان بن..
زۆربه‌یان نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ن (سوپه‌ر مه‌یجه‌ر)
د. كاوان فكره‌ت ڕه‌ئوف، پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك‌و شكاوی بڕبڕه‌ی پشت‌و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه بۆ كوردستانی نوێ دواو وتی: نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه و تایبه‌تمه‌نده به نه‌خۆشیه‌كانی (نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی، گۆڕینی جومگه، فه‌قه‌رات و بڕبڕه‌ی پشت، مێشك و ده‌مار، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌كانی جومگه و ڕۆماتیزم و ڕاهێنانی سروشتی). ئێمه رۆژانه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا به‌شی كلینیكی ڕاوێژكاریمان هه‌یه به‌یانیان پزیشكی پسپۆڕ دائه‌نیشێ‌و نه‌خۆشی جۆراوجۆر ئه‌بینێت بۆ هه‌موو ئه‌و پسپۆڕییانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ داوه، یانی له‌رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌وه تاكو رۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌م كلینیكه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری سه‌به‌رزی شه‌هیدان‌و ته‌واوی خه‌ڵك به‌چین‌و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه لێیه وه به‌شێوازی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سه‌رده‌میانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن‌و به‌په‌رۆشه‌وه گوێیان لێ ئه‌گیرێت، كه ئه‌و كاره سه‌ربه‌رزی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه كه نه‌خۆشه به‌ڕێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌خۆشخانه‌كه‌و پزیشكه به‌رێزه‌كانمان ڕازین و وه‌كو دوانه‌یه‌ك كه هاوكار به عیشقێك بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بواری ته‌ندروستی ئه‌و نه‌خۆشه به‌ڕێزانه‌ش به‌سیمایانه‌وه دیاره هه‌ست به هاوكاریمان ده‌كه‌ن‌و رێنماییه‌كانمان بۆ باشی باری ته‌ندروستیان له‌گوێ ده‌گرن، چونكه دڵنیان له‌وه‌ی دڵسۆزانه كاره‌كانیان بۆ به‌رجه‌سته ئه‌كه‌ین‌و باشی باری ته‌ندروستیان ڕه‌چاو ئه‌كه‌ین.
به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه: درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا‌و باسی له‌وه كرد كه نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان ڕۆژانه چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ورەو سه‌روو گه‌وره‌ی تیا ئه‌كرێت (سوپه‌ر مه‌یجه‌ر)، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌و وتی، هه‌موو ئه‌و پزیشكانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زاندا كار ده‌كه‌ن هه‌ڵده‌ستن به ئێشكگرتن له‌و به‌شی فریاكه‌وتنه نوێیه‌ی كه له‌م ساڵدا له‌نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی فێركاری كرایه‌وه به‌ڕووی هاووڵاتیاندا به‌گشتی، رۆژانه 10-15 نه‌شته‌رگه‌ری له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێت كه زۆربه‌یان (سوپه‌ر مه‌یجه‌رن) واته سه‌روو گه‌وره‌ن، كه ئه‌مه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ هاووڵاتیانی خۆمان، خۆشبه‌ختانه ئێستا نه‌شته‌رگه‌رییه گه‌وره‌و سه‌روو گه‌وره‌كانی جاری جاران ده‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بدرایه، به‌خۆشحاڵیه‌وه ئێمه‌ش ئه‌توانین بۆ نه‌خۆشی ئه‌نجام بده‌ین، كه دیسانه‌وه خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه‌ش خزمه‌تێكی تری (ی.ن.ك) بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ئێمه چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجام ئه‌ده‌ین، وه جگه له‌وه‌ی نه‌خۆشمان بۆ دێت له خواروو ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه، كه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا سه‌ربه‌رزی گه‌وره‌یه بۆ ئێمه‌و هه‌م بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش.
د. كاوان فیكره‌ت له دیوێكی تری قسه‌كانیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاین كه بۆ خزمه‌تی زیاتری نه‌خۆش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:
كارێكمان كردووه بۆ پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری به‌پاره ئه‌نجام نه‌درێت بۆیان، نه‌شته‌رگه‌رییان به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌نجام بدرێت، پاشان نه‌خۆشخانه‌كه 24 كاتژمێریه‌و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی زۆرباشی تیا پێشكه‌ش به نه‌خۆشه به‌رێزه‌كان ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌وانه‌ش به‌رده‌وام پزیشكی پایه‌بڵند‌و ئه‌فسه‌ری ئێشكگری تیایه، نه‌خۆشخانه‌كه.له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوشدا 37331 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مانی كردووه.
بۆ حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كانیش ده‌بێت هه‌مووان به‌تێكرا بێنه‌وه بۆ ده‌وام له هه‌چ كات‌و ساتێك‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن كه ده‌بێ بكرێت له‌و كاته‌دا.
ئه‌وه‌شی كه به‌لایه‌وه گرنگ بوو د. كاوان ئه‌وه بوو: خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ی كه پزیشكه به‌رێزه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستی‌و ئیدارییه‌كانیش له‌توانا و تاقه‌تی خۆیان زیاتر كارده‌كه‌ن‌و دڵسۆزن بۆ كاره‌كانی خۆیان‌و بۆ خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه به‌رێزه‌كانیش به‌تایبه‌تی بۆ پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
وتیشی: ئه‌وه‌ی له‌تواناماندا بێت كردومانه له‌م نه‌بونی پاره‌و ئه‌زمه‌یه‌شدا نه‌خۆشخانه‌كه خۆشبه‌ختانه قه‌یرانی پێوه دیار نه‌بووه‌و بۆته جێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ژاران به‌تایبه‌تی.
د. كاوان فیكره‌ت له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌وه‌ی كرابێت بۆ باشتركردنی هه‌وڵمانداوه گۆڕانكاری بۆ زۆرێك له‌به‌شه‌كان ئه‌نجام بده‌ین هیچ كات چه‌ندێك كار بكه‌ین خۆمان به‌ماندوو نازانین، چه‌ندی تر پێمان بكرێت هه‌وڵ ئه‌ده‌ین باشتر‌و باشتری كه‌ین هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌ریش له‌نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان كه ئه‌نجامدراوه به‌گوێره‌ی ئاماره ڕه‌سمیه‌كان ڕایگه‌یاند له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه تاكوو كۆتایی مانگی 10، توانراوه زیاتر له (1218) نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆر ئه‌نجامبدرێت، كه (56) له‌و نه‌شته‌رگه‌ییانه نه‌شته‌رگه‌ری سه‌رو گه‌وره‌ن واته (سوپه‌ر مه‌یجه‌ر) ن، كه ئه‌وه ده‌ری ده‌خات ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كاره‌كانی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه گه‌وره‌ن كه له‌ناو خه‌ڵكی‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا باسی لێوه ده‌كرێت.
– دواین قسه‌ی به‌رێز د. كاوان فكره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه له‌نزیكه‌وه هاوكاریانن و هه‌ر كات پێویستیان به هه‌چ شتێك هه‌بێت ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه خه‌مخۆرانه بۆیان ده‌سته‌به‌ر ئه‌كات و بۆ خزمه‌تی نه‌خۆشه به‌رێزه‌كان هه‌موو توانای خۆیان خستۆته كار.
سه‌روو گه‌وره‌كان (سوپه‌ر مه‌یجه‌ر)
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ساڵحیش، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان، سه‌باره‌ت به كاری كارگێری وتی كارگێری هونه‌رێكی ئیداری گشتی یه‌و رۆژانه كاره‌كان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنیان دووباره ده‌بێته‌وه، چونكه ڕۆژانه هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌یه كاره‌كانیان ده‌بێت لێره له‌كارگێری جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر ده‌كه‌ین بۆ ڕایكردنی كاره‌كان بۆ هه‌چ كارێك كه قورس بێت‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بێت بەئێستاشە‌وە پرسی پێ ده‌كه‌ین، به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش كاك د. كاوان دێت به‌ده‌گمانه‌وه، ئیدی بۆ ڕێكخستن‌و هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كارمه‌ندان كه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی جوان‌و رێك‌وپێك كاری بۆ ده‌كه‌ین، زۆر كێشه هه‌یه كه له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا ڕووده‌دات ده‌چین به‌ره‌و پیری‌و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌بێت دڵسۆزانه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین.
چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری
*بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ڕیپۆرتاژه‌كه‌و به‌ئاگابوون له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریمان كرد‌و چاومان كه‌وت به لێپرسراوی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری مه‌عسومه حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به ووردی زانیاری پێ داین‌و بۆ كوردستانی نوێ هه‌گبه‌ی پڕ زه‌خیره‌ی هه‌ڵڕشت‌و به‌ڕووی گه‌شه‌وه زانیاری پێویستی له‌سه‌ر به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری پێ داین‌و پێی وتین: به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری پێكهاتووه له چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری، له‌و چوار هۆڵه‌ش، هۆڵێكیان تایبه‌ت كراوه به‌نه‌شته‌رگه‌رییه بچوكه‌كان، سێ هۆڵه‌كه‌ی تریش نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌و سه‌روو گه‌وره‌ی تیا ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌گه‌رچی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان گشتین، به‌ڵام ئێمه زیاتر پله‌داری ئه‌ده‌ین به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه، به‌بێ به‌رامبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌كه‌ین‌و سه‌روه‌ری خه‌بات‌و قوربانیدانیان له‌به‌ر چاوه‌گرین ، خۆشبه‌ختانه رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانمان زۆرباشه، یه‌كێك له‌و هۆكاری سه‌ركه‌وتنانه، سه‌رجه‌م هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری‌و ڕاڕه‌وه‌كانی ناوه‌وه هاوشێوه‌ی ستانداردی جیهانی ڕۆژانه (تعقیم) یان ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێویست كات رۆژانی پێنج شه‌ممه كه نه‌شته‌رگه‌ریمان نیه زیاتر بره‌و به (تعقیم) كردنه‌كان ئه‌ده‌ین بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه؟؟؟؟؟سێكمان هه‌بوو برینه‌كه‌ی توشی هه‌وكردن ببوو چونكه هه‌وكردن جۆرێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ڤایرۆس‌و میكرۆبی زۆر له‌خۆ ده‌گرێ‌و له‌هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریشدا ئه‌مێنێته‌وه، هۆڵه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌شمان زیاتر په‌یوه‌سته به نه‌شته‌رگه‌ری ئێسكه‌وه، له‌كاتێكدا كه نه‌خۆش توشی هه‌وكردن ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌وكردنه گرانه‌و سانا نیه.
پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت
-لێپرسراوی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌باره‌ت به نه‌شته‌رگه‌رییه سه‌روو گه‌وره‌كان (سوپه‌ر مه‌یجه‌ر) ووتی: جگه له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه گه‌وره‌و مام ناوه‌نده‌كان، نه‌شته‌رگه‌ری سه‌روو گه‌وره‌ش ئه‌نجام ئه‌ده‌ین وه‌ك (گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ، گۆڕینی جومگه‌ی حه‌وز(تۆپه‌ی سمت)، چه‌سپاندنی ئێسكی شكاو به (نێڵ) له‌گه‌ڵ (پلێت)، رێككردنه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌ی ئێسكی ده‌ست‌و قاچ (تگهیر‌و تگویل)، كردنه‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ر (فتح جمجمه)، رێك كردنه‌وه‌ی كاسه‌ی سه‌ر له‌كاتی ڕوودانی كاره‌ساتدا، ئه‌وه‌ی شایانی باسه چه‌سپاندنی بڕبڕه‌ی پشت‌و مل (تسبیت الفقرات والركبه) ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه له‌نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌نجامدراوه‌و خۆشبه‌ختانه سه‌ركه‌وتوو بووه.
ئه‌م لێپرسراوی به‌شه له‌دیوێكی تری قسه‌كانیدا وتی: له‌كاتی شه‌ڕی نه‌گریسی داعشدا شه‌و‌ورۆژ پزیشك‌و كارمه‌نده‌كانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ته‌واجدیان هه‌بووه‌و توانراوه به‌ده‌یان پێشمه‌رگه له‌قاچ بڕان‌و له‌كه‌ناری مه‌رگ بگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له‌كاتی شه‌ڕی داعش پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له‌چاره‌سه‌ركردن‌و خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه برینداره‌كاندا به‌بێ جیاوازی.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌كاتی بایكۆتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیشدا ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باری شانی گران ببوو، شه‌وو رۆژی خستبۆ سه‌ریه‌ك بۆ خزمه‌تكردن‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش.
هیچ كات كاره‌كانمان نه‌وه‌ستاوه چونكه پزیشك‌و كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌مان هه‌موو به‌تێكڕا له‌كه‌سانی دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌رن، بچووكترین نموونه له‌هه‌چ كارێكی نه‌خوازراودا هه‌ر هه‌موان به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه دێنه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆیان‌و له‌چاوه‌ڕوانی پێسپاردنی هه‌ر كارێكدان كه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك سه‌د ده‌رسه‌د ئه‌نجامی بده‌ن‌و به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن.
چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ 3331 نه‌خۆش
*به‌شی تاقیگه‌ش به‌شێكی گرنگی نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زانه
كامران علی محه‌مه‌د وه‌ك لێپرسراوی به‌شه‌كه به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: ئه‌م به‌شه سه‌رجه‌م جۆره‌كانی پشكنین‌و شیكاریه‌كانی تیایه وه‌كو ( -RF-CRP-ESR-CBC Salmone lla Roos) ئه‌مانه پشكنینه بایلۆجیه‌كانه، پشكنینه كیمیاكانیش بریتیتن له‌مانه (شه‌كره، كۆرستۆل، چه‌ورییه‌كان، یۆریك ئه‌سید (دا‌و الملوك) ئه‌مانه پشكنینی ئه‌نزیمه‌كانی ناوجگه‌رن، جگه له‌وه‌ی كالسیۆم‌و هه‌ندێك پشكنینی تری وورده‌شمان هه‌یه، بانكی خوێنیشمان هه‌یه به فێنك كه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ته‌وه، بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و خوێنانه‌ی كه له‌بانكی سه‌ره‌كی خوێنه‌وه بۆمان دێت، له‌و فێنك كه‌ره‌وه‌یه‌دا هه‌ڵی ئه‌گرین، دوای(مگابقه) كردن ده‌درێت به نه‌خۆشه‌كه له‌كاتی پێویستدا، ڕۆژانه 30-40 نه‌خۆش دێته لامان‌و پشكنینی جۆراوجۆریان بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ین، ئامێره‌كانمان كه رۆژانه كاریان پێ ده‌كه‌ین هه‌موانیان نوێن‌و به‌پێی ستانداردی جیهانین، له‌ماوه‌ی 10 مانگی رابردوشدا 21400 پشكنینی جۆراوجۆریان بۆ ئه‌نجامدراوه.
*ئه‌ڵماس حه‌سه‌ن قادر، لێپرسراوی به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی سه‌باره‌ت به‌به‌شه‌كه‌یان ده‌ڵێت: به‌شه‌كه‌مان ئه‌توانین بڵێین له‌دوو یه‌كه پێكهاتووه، یان له دوو هۆڵ پێكهاتووه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ژنان‌و بۆ پیاوان ئاماده كراوه، رۆژانه پزیشكی كلینیكی راوێژكاری 15-20 نه‌خۆشمان بۆ ده‌نێرێت‌و زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه پێویستیان به‌كاری ده‌سته، جگه لەوه‌ی ئامێری كاره‌بایشیان بۆ به‌كارده‌هێنین له‌كاتی پێویستدا، ئه‌گه‌رچی حاڵه‌تی نه‌خۆشه‌كان به‌گشتی جیاوازن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێویسته چاره‌سه‌ری سروشتی له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانی به‌شه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت زۆربه‌یان كاری ده‌ستیه، چونكه هه‌موو ئه‌زانن چاره‌سه‌ری سروشتی به‌گشتی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر پێویسته، كاره‌كانمان به‌راستی نه‌خۆشه‌كان ڕازین لێیان چونكه به‌په‌رۆشه‌وه كاریان بۆ ده‌كه‌ین، هه‌موانیان به‌برا‌و خوشك‌و كه‌سوكاری خۆمان ده‌زانین، له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیشه‌وه تاكوو ئێستا كه كۆتایی مانگی 10یه‌و سه‌ره‌تای مانگی 11یه توانیومانه ڕاهێنانی سروشتی بۆ زیاتر له (3331) نه‌خۆش ئه‌نجام بده‌ین كه له‌ڕاستیدا ده‌بێت بڵێین چاره‌سه‌ری سروشتی، چونكه زۆر نه‌خۆش هاتۆته لامان‌و چاك بۆته‌وه.
رۆژانه زیاتر له 60 نه‌خۆش سه‌ردانمان ده‌كه‌ن
*به‌شی خۆیه‌تیش، یه‌كێكه له‌و به‌شانه‌ی به‌شی كارگێری پشتی پێ ده‌به‌ستێت بۆ ئاسانكردنی كاره كارگێرییه‌كان كه وه‌ك مه‌رجه‌عێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شی كارگێری‌و داتا‌و كتابه‌كانی لێوه ده‌رده‌چێت.
-رێبوار عوسمان لیپرسراوی به‌شی خۆیه‌تی سه‌باره‌ت به‌م به‌شه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: به‌شی خۆیه‌تی خۆی له دوو هۆبه‌ی جیاوازدا ده‌بینێته‌وه، یه‌كه‌م به‌شی ده‌رچوو هاتووی مۆڵه‌تی نه‌خۆش‌و دووه‌میان هۆبه‌ی كۆمپیوته‌ر هه‌ر ژوورێك چوار كارمه‌ندی ئیداری لێیه‌و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستن به‌كارێكی جیاواز، بۆ ده‌رچوو هاتوی كتابه ئیدارییه‌كان كارمه‌ندی تایبه‌تمان هه‌یه، بۆ كتابه‌كان به‌گشتی كاری یاسایی ئیداری‌یان بۆ ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی كاری ناو نه‌خۆشخانه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێن، ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ش كه له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ده‌نوسرێت لای ئێمه كاره ئیدارییه‌كه‌ی بۆ ته‌واو ده‌كرێت، راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندیمان به به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌و به‌رێوه‌به‌ری كارگێرییه‌وه هه‌یه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی كاره‌كانمان به‌گشتی،
*به‌شی تیشك Xray، ئه‌م به‌شه‌ش به‌به‌شێكی گرنگ‌و هه‌ستیار ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا چونكه زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان تیشكیان بۆ ده‌نوسرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌و سه‌ردانی ئه‌م به‌شه ده‌كه‌ن.
-بورهان محه‌مه‌د عه‌بدوڵلا (مصور شوعاعی) وه‌ك لێپرسراوی به‌شه‌كه بۆ كوردستانی نوێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆمان دوا:
-به‌شی تیشك پێكهاتووه له (3) ژووری تایبه‌ت به‌تیشك دوو ژووریان ئامێره‌كانی تیشك گرتنی تیایه كه بریتین له جۆری یابانی‌و ئامێری باشن، كه توانراوه خزمه‌تی باشی نه‌خۆشی پێ بكرێت، لانی كه‌م رۆژانه زیاتر له (60) نه‌خۆش سه‌ردانمان ده‌كه‌ن‌و تیشكی جۆراوجۆریان بۆ ده‌گیرێت‌و سودمه‌ند ده‌بن، خزمه‌ته‌كان بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌و ته‌واوی چین‌و توێژه‌كانی تره به‌بێ جیاوازی‌و له10 مانگی رابردوشدا 11537 تیشك بۆ نه‌خۆش گیراوه به‌یانیان تاكۆتایی ده‌وام به‌بێ به‌رامبه‌ر، هیوادارم خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌مان ئاستی هۆشیاریان به‌رزتر بێته‌وه له‌ڕووی هۆشیاری ته‌ندروستیه‌وه‌و ماندوبوونی كارمه‌ندان به‌گشتی له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا له‌به‌رچاو بگرن.
د. ڕه‌وشت ئومێد پزیشكی ڕاهێنراوی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی، كه یه‌كێكه له‌و پزیشكانه‌ی له‌كلینیكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشخانه‌كه نه‌خۆش ئه‌بینێت باس له ئه‌همیه‌تی كاره پزیشكی یه‌كان ده‌كات‌و ده‌ڵێت: نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان تایبه‌ته به ئێسك و شكاوی‌و نه‌شته‌رگه‌ری، مێشك‌و ده‌مار وه‌ك یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌یه، پزیشكانی نیشته‌جێی خولا‌و و دێرین كاری تیادا ده‌كه‌ن، به‌دڵسۆزی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كاره‌كان كه بۆ نه‌خۆشی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا پێشوازیان لێ ده‌كه‌ن، پركردنه‌وه‌ی فایل‌و ناردنی بۆ پشكنینی پێویست‌و ئاماده‌كردنی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌روه‌ها چاودێریكردنیان له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری‌و به‌شداریكردنیان له‌چاره‌سه‌ری پێویست بۆیان له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا، هه‌روه‌ها كاركردنی به‌رده‌وام له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردن بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه، بێ گوێ دانه كات‌و سات، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی 24 كاژێریشدا ئێشكگری ده‌كه‌ن.
*ده‌رمانخانه‌ش به‌شێكی تری گرنگه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا‌و له‌م به‌شه‌دا 7-8 كارمه‌ند ده‌كات، كه سه‌رجه‌میان پسپۆڕن له كاری ده‌رمان سازیدا، ڕۆژانه ده‌رمانی پێویست ئه‌ده‌ن به نه‌خۆشی .
39 بێدمان هه‌یه بۆ نه‌خۆش
كلینیكی ڕاوێژكاری‌و نه‌خۆشی قاوش، ئه‌وانه‌ی كه فایلیان بۆ كراوه‌و داخڵ ئه‌بن له نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌و كاتانه‌ی كه زۆرجار ڕووئه‌دات هه‌ندێك ده‌رمانیان نامێنێت، په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شۆرش له‌وێ له ده‌رمانخانه وه‌ری ئه‌گرن، ده‌رمانساز باخان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌كو كارمه‌ندێك له‌به‌شه‌كه ته‌واجدی هه‌بوو وتی: مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه باشترین خزمه‌ت به‌نه‌خۆش بكه‌ین، ده‌رمانه‌كانی به‌شه‌كه‌ش له‌و كۆكا گه‌وره‌یه وه‌رئه‌گرین كه له ده‌زگایه پاش ئه‌وه‌ی دێته كۆگای نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان ده‌رمان بۆ به‌شی ده‌رمانخانه وه‌رده‌گرین.
*هه‌روه‌ها قاوشی هێڵانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانیش ئه‌همیه‌ت‌و جوانی خۆی هه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشتی كردن‌و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش‌و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه.
یاریده‌ده‌ری پزیشك فه‌ره‌یدون كه‌ریم وه‌ك لێپرسراوی به‌شی قاوش ده‌ڵێت: به‌شی قاوش پێك هاتووه له قاوش ژنان‌و پیاوان، كۆی كارمه‌ندانی به‌شه‌كه‌مان بۆ قاوشی پیاوان(8)كارمه‌ندی كوڕ‌و بۆ قاوشی ژنانیش (9) كارمه‌ندی كچ و ئه‌م كارمه‌ندانه به‌به‌رده‌وامی 24 كاژێر ئێشكگری ئه‌كه‌ن هه‌ر كه‌سه‌و به‌سه‌ره‌ی خۆی له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا. به‌گشتی 39 بێدمان هه‌یه بۆ نه‌خۆش له‌هه‌ردوو قاوشی ژنان‌و پیاواندا.
له‌میانی ئه‌م 10 مانگه‌ی رابردوشدا زیاتر له (2467) نه‌خۆش له قاوش ماونه‌ته‌وه‌و داخڵ كراون، كه هه‌موانیان به‌گشتی چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه‌و پاشان له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانیاوه (اخراج) كراون واته ده‌ركراون.
*به‌شی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌كه دواین وێزتگه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و نوسینی ڕیپۆرتاژه‌كه‌مانه.
دڵسۆزی كارمه‌ندێك
-كه‌مال عوسمان ڕه‌شید وه‌ك كارمه‌ندێكی دڵسۆز‌و لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی چه‌می ڕه‌زان، رۆژانه هه‌ڵده‌ستێت به‌كاری رۆژانه‌ی خۆی‌و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌به‌شه‌كه‌دا سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات ده‌یانخاته سه‌رته‌واوی به‌ش‌و شوێن‌و راره‌وه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌رزی نه‌خۆشخانه‌كه‌و به‌شێوازێك سه‌رپه‌رشتی پاكردنه‌وه‌و خاوێنكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌چ كه‌سێك بۆ یه‌كه‌م جار ئاشنابێت به‌م نه‌خۆشخانه‌یه به‌سه‌رسوڕمانه‌وه لێی ده‌ڕوانێ‌و وه‌ك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستانداری جیهانی پاك‌و خاوێنه، جگه له‌هه‌موو ئه‌مانه كارمه‌ندێكی ئه‌وه‌نده دڵسۆزه رۆژانه كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌و كه‌سانی هه‌ژار ده‌باته لای پزیشك و هاوكاریانه تاكوو دواین وێزتگه‌ی ته‌واوبوونیان، كه‌مال عوسمان وه‌ك لێپرسراوی به‌شی خزمه‌تگوزاری خۆشه‌ویستی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌به‌ری كارگێری‌و ته‌واوی كارمه‌نده‌كانه، هیوادارین نموونه‌ی دڵسۆزییان زیاد بێت، هه‌مووان چاو له دڵسۆزی ئه‌م كارمه‌نده‌دڵسۆزه بكه‌ن، چونكه هه‌ر كارمه‌ندێك دڵسۆز بێت ناكرێت باسی نه‌كه‌یت‌و په‌راوێزی بخه‌یت.
PUKmedia محەمەد رەزا
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25