riklam

پەیجێك بە شێوازێكی نوێ داكۆكی لە ژنان دەكات

کوردستان 03:46 PM - 2018-11-17
.

.

كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش هەڵدەستن بە دانانی پەیجێك بە ناوی مافی ژنان، دیزانەری پەیجەكەش رایدەگەیەنێت، لەپێناو كۆتایی هێنان بە سوكایەتی كردن بە ژنان و بوێری دان بە دانانی رەسمی خۆیان ئەم پەیجەمان داناوە.

لەوبارەیەوە دیزاینەری پەیجەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: ماوەی دوو هەفتەیە لەگەڵ كۆمەڵێك گەنجی هاوڕێم ئەم پەیجەمان دروستكردووە و من كاری دیزاینی بۆ دەكەم، لە ئێستاشدا زیاتر لە 800 لایكی هەیە.

وتیشی: هیچ كەسولایەنێك لەپشت ئەم پەیجەوە نییە و تەنها لەپێناو داكۆكی كردن لە مافەكانی ژنانی كوردستان و كۆتایی هێنان بە تەشهیر و سوكایەتی كردن بە ژنان پەیجەكەمان داناوە، هیوادارم خەڵك زۆر لەوە هۆشیارتر بێت و سوكایەتی بە ژنان نەكات.

دیزاینەری پەیجەكە سوپاسی سەرجەم ئەو ژنانەشی كرد كە پەیام بۆ پەیجەكەیان دەنێرن و بۆیان بڵاودەكەنەوە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

بۆ بینینی پەیجەكە كلیك لێرە بكە...

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket