riklam

ئه‌مریكا به‌ مه‌رجێك عیراق له‌سزاكانی سه‌ر ئێران به‌ده‌ر ده‌كات

جیهان 03:29 PM - 2018-11-17
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌مه‌رج عیراق له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران به‌ده‌ر ده‌كات.

ھیزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه‌: بۆ به‌ده‌ركردنی عیراق له‌و سزایانه‌ی سه‌پاندونی به‌سه‌ر ئێراندا جێبه‌جێكردنی خاڵی شه‌شه‌می ئه‌و مه‌رجانه‌یه‌ كه‌ بۆ ئێران دیاریكراون.

وتیشی: مه‌رجه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی كه‌ ئێران رێز له‌ سه‌روه‌ری عیراق بگرێت و رێگه‌ به‌ چه‌كداماڵینی چه‌كداره‌ تائیفییه‌كان بدات، له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانێت له‌ رووه‌كانی سیاسی و ئابورییه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق به‌رده‌وامی پێبدات.

له‌باره‌ی نیازی ئه‌مریكا بۆ به‌ده‌ركردنی عیراق له‌ سزاكانی سه‌ر ئێران ھیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند: ھیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ھه‌ڵوێستی پێشویان روینه‌داوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌یه‌ی باس له‌و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی شیعه‌ ده‌كات كه‌ ئێران ده‌ستگیرۆییان ده‌كات.

بۆ لابردنی سزاكانی سه‌ر ئێران، ئه‌مریكا 12 مه‌رجی داناوه‌ كه‌ له‌ناویاندا راگرتنی ھه‌موو چالاكییه‌كی پیتاندنی یۆرانیۆم و كۆتاییھێنانه‌ به‌ موشه‌كی بالستی و ئازادكردنی ئه‌و ھاووڵاتییه‌ ئه‌مریكیانه‌یه‌ له‌ زیندانه‌كانی ئێراندان، ھه‌روه‌ھا كۆتاییھێنان به‌ پشتیوانیكردنی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت حزبوڵڵای لوبنانی و گروپه‌ چه‌كداره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket