riklam

فێستیڤاڵی كلتووری كۆریای باشوور له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هەمەرەنگ 03:02 PM - 2018-11-17
.

.

ئه‌مڕۆ 17-11-2018 فێستیڤاڵی كلتووری هاوبه‌شی كۆریای باشوور و هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی كۆنسوڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێم له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند: فێستیڤاڵی كلتووری هاوبه‌شی كۆریای باشوور و هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و چالاكییه‌ كلتوریانه‌ی كه‌ ساڵانه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ناساندنی كلتووری كۆری به‌ هه‌رێمی كوردستان و هاوكاتیش ناساندنی كلتوری كوردی به‌ گه‌لی كۆریای باشوور.

وتیشی: بۆ ئه‌مساڵیش كۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌یی به‌ چه‌ند چالاكییه‌كی كلتوری به‌شداری له‌فێستیڤاڵه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا كردووه‌، جگه‌ له‌ خوێندكارانی خۆمان، كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه‌كه‌ش به‌شداری چالاكییه‌كانیان كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ فێستڤاڵه‌كه‌شدا چه‌ندین چالاكی وه‌رزشی و هونه‌ری و كلتووری له‌لایه‌ن خوێندكاران و به‌شداربوان نمایش ده‌كرێن كه‌ ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ ناساندنی كلتوور.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket