riklam

نیو تۆن مادده‌ی C4 ی داعش دۆزرایه‌وه‌

عیراق 02:16 PM - 2018-11-17
.

.

له‌سنوری جه‌زیره‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای ئه‌نبار، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ نیو تۆن مادده‌ی C4 كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ شاردرابوه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

 

عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی جه‌زیره‌ رایگه‌یاندوه‌:" به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری توانراوه‌ نیو تۆن مادده‌ی C4 كه‌له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ شاردرابوه‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌".

 

وتیشی:" تیرۆرستانی داعش ئه‌و مادده‌یه‌یان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌دروستكردنی بۆمب به‌جۆره‌كانیه‌وه‌ به‌كار ده‌هێناو له‌چه‌ندین ناوچه‌ی عیراقدا زیانی زۆریان به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیان گه‌یاندووه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket