riklam

له‌سلێمانی یه‌كه‌م دیداری هاتوچۆ رێكده‌خرێت

کوردستان 01:45 PM - 2018-11-17
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌ڕۆژی قوربانیانی هاتوچۆدا و له‌ژێر دروشمی به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می هاتووچۆ، یه‌كه‌م دیداری هاتووچۆ رێكده‌خات.

بڕیاره‌ سبه‌ینیێ یه‌كشه‌ممه‌ 18-11-2018، كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتووچۆ، سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ هۆڵی هۆتێل رامادا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له‌ ژێر دروشمی به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی سیسته‌می هاتووچۆ، یه‌كه‌م دیداری هاتووچۆ رێكده‌خات.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ماوه‌ی مانگێكه‌، هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاتوچۆی له‌ژێر ناونیشانی (ئامانجمان سزادانتان نییه‌، په‌رۆشی سه‌لامه‌تیتانین) ده‌ست پێكردووه‌ و سبه‌ینێ كۆتا رۆژی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket