riklam

بەوێنە.. مەراسیمی پێشوازی لەسەرۆك كۆماری عیراق لەتاران

عیراق 12:35 PM - 2018-11-17
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 17ی تشرینی دووەمی 2018، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەڕێوڕەسمێكی گەورەو بەشكۆدا پێشوازیكرا، سەرەتا مۆسیقای هەردوو سرودی نیشتمانی كۆماری عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران لێدرا دواتر نمایشی پاسەوانی شەرەف بەڕێوەچوو.

سەرۆك بەرهەم ساڵح لە میانەی سەردانەكەیدا چاوی دەكەوێت بە ئایەتوڵڵاعوزما سەماحەتی عەلی خامەنەی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هاوكات لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كۆدەبێتەوە و چاوی دەكەوێت بەژمارەیەك لە گەورە لێپرسراوانی ئێرانی.

دیدار و گفتوگۆكانی سەردانەكە سەرۆك كۆمار بۆ ئێران دیالۆگ و لێك تێگەیشتن لە خۆ دەگرێتە، سەبارەت بەدۆسییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بەو جۆرەی پەیوەندییە پتەوەكانی نێوانیان زیاتر بەهێز دەكات، جگە لەوەش گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت.

سەرۆك كۆمار بەسەردانی شانشینی عەرەبستانی سعودی درێژە بە بەرنامەی  سەردانەكەی بدات لە چوارچێوەی بەرنامەی كاری گەشەپێدانی پەیوەندییەكانە لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و بەهێزكردنی رایەڵەكانی دیالۆگی بنیاتنەر لەپێناوی پاراستنی كاری هاوبەش  و ئۆقرەیی و پێشكەوتن لە ناوچەكەدا.

هەر یەك لە محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوە، ساڵح جبوری وەزیری پیشەسازی، فەلاح عامریی و خالید عەتیە نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی نەوت و كارەبا لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرەو ژمارەیەك لە راوێژكارو پسپۆڕان هاوڕێیەتی سەرۆك كۆمار دەكەن لە سەردانەیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket