riklam

سلێمانی.. یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:45 AM - 2018-11-17
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ پێشتر كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پارتی بۆ لای یه‌كێتی گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیش بۆ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌شدارێكی كارا بێت.

وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی پێكهاتوون له‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ و شۆڕش ئیسماعیل، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌دنان محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لاهور شێخ جه‌نگی.

وه‌فده‌كه‌ی پارتی-ش پێكهاتبوون له‌ مه‌حمود محه‌مه‌د و ئازاد به‌رواری و جه‌عفه‌ر ئێمنكی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئومێد سه‌باح.


PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket