riklam

كۆمیته‌ی یۆنان: خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌په‌نابه‌ران بكرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:39 AM - 2018-11-17
.

.

سه‌عات 11:00 پش نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 16-11-2018 وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌یۆنان به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌وا حه‌مه نوێنه‌ری ی.ن.ك‌ و لێپرسراوی كۆمیته‌ی رێكخستنی یۆنان، سه‌ردانی شۆڕش خالید باڵیۆزی كۆماری عیراقی فیدراڵی له‌ئه‌سینا كردو به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتییه‌وه‌ له‌یۆنان به‌خێرهاتنی كردو چه‌پكه گوڵی‌ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی پێشكه‌شكرد.

هه‌ڤاڵ ره‌وا كاروچالاكییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی و كۆمیته‌ی رێكخستنی بۆ باڵیۆزی نوێ خسته‌ڕوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ په‌یوه‌ندیی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ته‌واوی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌‌كانی له‌به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامدایه‌، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ حزبه‌‌ سۆشیال دیمۆكرات و چه‌په‌كانی ئه‌و وڵاته‌، هیواشی خواست ده‌ستبه‌كاربوونی باڵیۆزی نوێ له‌یۆنان ببێته‌ فاكته‌ر‌ێكی به‌تین بۆ تۆكمه‌كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌و زیاتر خزمه‌تكردنی ره‌وه‌ندی عیراقی به‌گشتی و كوردستانی به‌تایبه‌تی، كه ‌له‌م قۆناغه‌‌دا به‌شێكی زۆری په‌نابه‌ران رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه‌‌ بوونه‌ته‌وه،‌ ئاماده‌یی خۆشی له‌هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كانی باڵیۆز ده‌ربڕی.

لای خۆشییه‌وه‌ باڵیۆزی نوێی كۆماری عیراق، له‌وته‌یه‌‌كیدا، ستایشی كارو چالاكییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له‌یۆنان كرد، به‌تایبه‌تی كه‌ هه‌موو توانایه‌كی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خستۆته‌كار كه‌ روویان له‌یۆنان كردووه به‌ڕه‌سمی داخوازی پێدانی مافی په‌نه‌به‌رێتیان پێشكه‌شكردووه‌ ‌، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ له‌نزیكه‌وه‌ گوێگرتن له‌كێشه‌و گرفته‌كانی په‌نه‌به‌ران سه‌ردانی هه‌ندێك له‌و كه‌مپانه‌ بكات كه‌ له‌لا‌یه‌ن حكومه‌تی یۆنانه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران كراونه‌ته‌وه‌، هه‌ره‌ها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی یۆنان گفتوگۆ بكات تاوه‌كو باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ په‌نابه‌ران بكرێت، پاشان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌ماهه‌نگی ده‌كات و هانیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی  بنه‌ما یاساییه‌كان گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ربكرێن.

گه‌‌شه‌پێدان و توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان‌ كۆماری عیراقی فیدراڵ و كۆماری یۆنان ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو كه‌ له‌سایه‌یدا بتوانرێت ره‌وه‌ندی عیراقی ببوژێنرێته‌وه و‌ گه‌شه‌ی  پێبدرێت به‌جۆرێك زۆرترین خزمه‌تی په‌نابه‌رانی عیراقی بكات.

هه‌مان وه‌فدی ی.ن.ك له‌یۆنان له‌نێو باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ئه‌سینای پایته‌خت، چاویان به‌ هه‌ندرێن مه‌حمود مسته‌فا هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ كه‌وت و له‌دیدارێكدا گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت به‌ دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی په‌نابه‌ران له‌ یۆنان و هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی بنه‌مای یاساو رێساكانی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌را خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌شی په‌نابه‌ران بكرێت و له‌رێنماییه‌كان ئاگاداربكرێن.

PUKmedia راگه‌یاندنی ی.ن.ك له‌یۆنان

5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket