riklam

وه‌فدێكی باڵای پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:38 AM - 2018-11-17
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مـڕۆ شه‌ممه‌ 17-11-2018 وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ سلێمانی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی یه‌كێتی و ده‌كات و له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه‌ پێشوازیان لێده‌كرێت.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پارتی بۆ لای یه‌كێتی گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتیش بۆ حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌شدارێكی كارا بێت.

نێروه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی تاوتوێكردنی به‌شداری كورده‌ له‌ حكومه‌تی نوێی عیراق و پاراستنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو لا له‌ به‌غدا له‌پێناو به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد.

جێی ئاماژه‌یه‌، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 30-9-2018، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ره‌سمی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتییه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان.



PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket