riklam

پانێڵێك بۆ په‌نابه‌رێكى كورد رێكده‌خرێت

تاراوگە‌‌ 09:09 AM - 2018-11-17
.

.

به‌شى لێكۆڵینه‌وه‌كانى تایبه‌ت به‌ بابه‌ته‌ كه‌لتورییه‌كانى زانكۆى ماڵبۆرنى ئوسترالی ، پانێڵێكى تایبه‌تى بۆ په‌نابه‌رێكى كورد به‌شێوه‌ى ئۆنلاین رێكخست.

ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كورده‌ كه‌ ناوى به‌هرۆز بوچانییه‌، خاوه‌نى چه‌ندین كارى فیلمسازى و نوسینه‌ له‌باره‌ى دۆخى په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا و ناورۆ كه‌ كاره‌كانى له‌سه‌ر ئاستى ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمى و ڕۆشنبیرییه‌كان پێشوازییه‌كى زۆرى لێده‌كرێت. كاره‌كانیشى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ژیانى ڕابردووى و گوزه‌رانى خراپى خۆى و په‌نابه‌رانه‌ له‌و دوورگانه‌.

بوچانى، له‌و پانێڵه‌دا له‌ پاڵ باسكردنى كاره‌كانى خۆى، تیشكى خسته‌ سه‌ر دۆخى خراپى په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى مانوس و ناورۆ.

په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى مانوس و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌لاَم ده‌ستگیر كراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و كه‌مپانه‌ كراون و  به‌پێى یاساكانى كۆچى ئوسترالیا، هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جىَ ناكرێن.

PUKmedia هه‌ژار ته‌ها



 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket