riklam

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی ئێران ده‌كات

عیراق 08:56 AM - 2018-11-17
.

.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 17-11-2018 سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح له‌ چوارچێوه‌ی گه‌شتێكی ئیقلیمیدا كه‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی ده‌گاته‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سه‌عات 9ی به‌یانی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ سه‌ردانێكی ره‌سمی بگاته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران له‌ سه‌عات 10ی به‌یانیشدا به‌كاتی تاران مه‌راسیمی پێشوازی ئه‌نجامبدرێت.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ تاران له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی حه‌سه‌ن روحانی كۆَده‌بێته‌وه‌ و چاوی ده‌كه‌وێت به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و گه‌وره‌ لێپرسراوانی ئێران.

سه‌رۆك كۆمار له‌ دیداره‌كانیدا له‌ كۆماری ئیسلامی گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی هاریكاریی و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌.

ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و راوێژكاران هاوڕێیه‌تی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ ئێران.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket