ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 08:29 AM - 2018-11-17.
رووداوه‌كان:
1292: جون بالیون، عه‌رشی ئوسكوتله‌نده‌ی گرته ده‌ست.
1511: ئیسپانیا و ئینگلته‌ره بوونه هاوپه‌یمان دژ به فه‌ره‌نسه.
1558: شاژنه ئه‌لیزابیس كچی مه‌لیك هنری هه‌شته‌م ده‌سه‌ڵاتی ئینگلته‌ره‌ی گرته ده‌ست له دوای خوشكه‌كه‌ی (ماری یه‌كه‌م) ئه‌وه‌ش له ژێر ناوی (ئه‌لیزابیسی یه‌كه‌م).
1869: كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی سوێس له میسر كه له‌و كاته‌دا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا بوو، له لایه‌ن (فردیناند لسیس) ی ئه‌ندازیاری فه‌ره‌نسی دروستكرا.
1903: حیزبی كاری سۆشیالیستی دیموكراتی روسی بوو به دوو كۆمه‌ڵه‌وه: به‌لشه‌فی و مه‌ناشفی.
1918: یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (ژین) له سه‌رتانبوڵ بڵاوكرایه‌وه.
1918: نوێنه‌ری به‌ریتانیا (مێجه‌ر نۆئێل) و سه‌رۆكی ئه‌مریكا (ویلسن) جارِی دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی (شێخ مه‌حمودی حه‌فید)ی دا له باشوری كوردستان، كه تا 18/6/1919ز به‌رده‌وام بوو.
1947: هه‌ردوو زانانی ئه‌مریكی جون باردین و والته‌ر براتین بنه‌ما بنه‌رِه‌تیه‌كانیان دانا بۆ ترانزیستۆر كه توخمێكی بنچینه‌ییه له شۆرِشی ئه‌لكترۆنیاتی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
1958: هه‌ڵگیرسانی شۆرِشی فه‌ریق (ئیبراهیم عه‌بود) له سودان.
1969: دانوستكارانی سه‌ر یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هلسنكی كۆبوونه‌وه له جه‌وله‌ی یه‌كه‌م بۆ ده‌ستپێكردن به رێكه‌وتن له‌سه‌ر سنوردانان بۆ ژماره‌ی چه‌كی ستراتیژی هه‌ردولا و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی سارد.
1970: دوگلاس ئینجربریت به‌رائه‌تی داهێنانی به‌ده‌ست هێنا به‌هۆی داهێنانی (ماوس)ی كۆمپیوته‌ر.
1972: سێیه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد.
1975: مه‌لیكی مه‌غریب (حه‌سه‌نی دووه‌م) سوربوونی خۆی راگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی میللی بۆ بیابانی خۆرئاوا و ئازادكردنی دوای ئه‌وه‌ی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه ئه‌وێ زه‌وی و خاكی وڵاتی مه‌غریبه.
1987: ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل برِیارێكیان ده‌ركرد به دوورخسته‌وه‌ی بانگخواز عه‌بدولعه‌زیز عۆده.
1988: بردنه‌وه‌ی (بێنه‌زیر بۆتۆ) له هه‌ڵبژاردنی پاكستان.
1989: ده‌سپێكی شۆرِشی (مه‌خمه‌لی) له چیكۆسلۆفاكیا له كاتی جه‌نگی سارد، كه سه‌ره‌تاكه‌ی به خۆپیشاندانی خوێندكاران له شاری (براغ) ده‌ستیپێكرد، كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ركوتكران، دوای ئه‌وه گه‌شه‌ی سه‌ند تا بوو به كۆده‌تایه‌ك و ئامانجی خستنی حكومه‌تی شیوعی بوو.
1997: روودانی قه‌سابخانه‌ی (ئه‌قسه‌ر) له میسر، كاتێك شه‌ش پیاو به جلوبه‌رگی پیاوانی ئاسایشه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار و چه‌ك و چه‌قۆیان پێ‌بوو، 58 گه‌شتیاریان كوشت، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا وه‌زیری ناوخۆ لیوا (حه‌سه‌ن ئه‌لفی) ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
2003: هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی (ئارنۆلد شوارزنیجر) به حاكمی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا.
2010: مه‌لیكی سعودیه (عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود) كورِه‌كه‌ی خۆی(متعب) ی دانا به وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی گاردی نیشتمانی، تا دوای خۆی سه‌رۆكایه‌تی گارد بگرێته ئه‌ستۆ كه خۆی له ساڵی 1963ز وه ده‌ستبه‌كاربوو تیایدا.
2013: تیاچونی 50 كه‌س له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرِۆكه‌یه‌ك له جۆری (بیونگ) له ساتی نیشتنه‌وه‌ی له فرِۆكه‌خانه‌ی (قازان) له ته‌تارستان.
له‌دایكبوون:
1755: لویسی هه‌ژده‌هه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه.
1854: هربرت لیوتی، عه‌سكه‌رتاری فه‌ره‌نسی.
1902: یوجین ویگنه‌ر، زانانی فیزیای هه‌نگاری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1963ز.
1905: فیرده‌وس حه‌سه‌ن، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1905: شاژنه ئه‌سترید، ژنی لیوبولدی سێهه‌م، مه‌لیكی به‌لجیكا.
1917: شێخ ئه‌حمه‌د شرباسی، زانای ئاینی میسری.
1922: ستانلی كوهین، زانای كیمیای زینده‌یی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1986ز.
1925: نه‌جوا سالم، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1933: زه‌غلول ئه‌لنه‌جار، زانای جیۆلۆجیا و بیریاری ئاینی میسری.
1938: ئه‌میره فریال، كچی مه‌لیك فاروق، مه‌لیكی میسر.
1942: مارتن سكورسیزی، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1944: دانی دیفیتو، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1948: ئه‌حمه‌د موساعید، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1949: نكوین تان دونك، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ڤیه‌تنام.
1949: جون بینه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1962: ئیستیقلال ئه‌حمه‌د، ژنه ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی به نه‌ژاد عێراقی.
1964: سۆزان رایس، دیبلۆماتی ئه‌مریكی.
1965: عه‌بدولموحسین نه‌مر، ئه‌كته‌ری سعودی.
1966: سۆفی مارس‌و، ژنه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1969: ئه‌حمه‌د سه‌قا، ئه‌كته‌ری میسری.
1969: ریوتارو ئوكیایو، ئه‌كته‌ری ئه‌دای ده‌نگی یابانی.
1972: لیونارد رۆبه‌رتس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1973: بیرند شنایده‌ر، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1974: لیزلی بیب، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1978: رایچل مكادامز، ژنه ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی.
1981: فاتمه سه‌فی، ژنه ئه‌كته‌ری كوێتی.
1986: نانی، یاریزانی تۆپی پێی پرتوگالی.
1990: شانیكا نولز، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
وه‌فات:
1558: شاژن ماری یه‌كه‌م، شاژنی ئینگلته‌ره.
1558: ریجینالد بول، كاردیناڵی ئینگلیزی كاسۆلیكی.
1632: گوتفرید هاینریش، عه‌سكه‌رتاری ئه‌ڵمانی.
1768: تۆماس بلهام هولز، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.
1917: ئۆگۆست رودان، په‌یكه‌رتاشی ئه‌ڵمانی.
1927: سوڵتان یوسفی كورِی حه‌سه‌ن، بیستهه‌مین سوڵتانی مه‌غریب.
1929: هیرمان هوللیریس، ژمێریاری ئه‌مریكی.
1949: عه‌لی مه‌حمود ته‌ها، شاعیری میسری.
1967: ئه‌مجه‌د زه‌هاوی، زانای ئاینی و شه‌رعزان و بانگخوازی كوردی عێراقی، ساڵی 1888ز له‌دایك بووه.
1987: عه‌بدولمونعیم ئیبراهیم، ئه‌كته‌ری میسری.
1988: ته‌لعه‌ت یه‌عقوب، ئه‌مینداری گشتی به‌ره‌ی رزگاریخوازی فه‌له‌ستینی.
1989: مه‌لا ساڵحی گه‌وره، مامۆستای ئاینی كورد، ساڵی 1904ز له گوندی (هه‌نارۆ)ی شارباژێر له‌دایك بووه، و له شاری سنه كۆچی دوایی كردووه.
1990: رۆبه‌رت هوفستاتر، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1961ز.
2000: لوی نیل، زانای فیزیای فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1970ز.
2002: ئه‌لبا ئیبان، سیاسه‌تمه‌داری ئیسرائیلی.
2006: فیرینك بوشكاك، یاریزانی تۆپی پێی هه‌نگاری.
2008: هاجه‌ر حه‌مدی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
2010: كۆچی دوایی (ته‌ها خه‌لیل) هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد له شاری سلێمانی.
2013: دوریس لیسینگ، ژنه نوسه‌ری به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 2007ز.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی قوتابیان.
رۆژی ئازادی له سلۆفاكیا.
رۆژی سوغی له یابان.
رۆژی جیهانی له‌دایكبوونه پێش وه‌خته‌كان.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24