به‌وێنه .. پڵنگان گونده جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵات
هەمەرەنگ 07:50 PM - 2018-11-16.
ئه‌م گونده قه‌شه‌نگه‌ی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ربه‌قه‌زای كامیارانی پارێزگای سنه‌یه، نزیكه‌ی (٥٠ كم) له كامیارانه‌وه دووره‌و، ده‌كه‌وێته (١٢٥ كم) ڕۆژئاوای شاری سنه‌وه.
ئێستا ئه‌م گونده زیاتر له‌دووسه‌دماڵی تێدایه‌و هه‌تا ئێستا بنكه‌ی ته‌ندروستیان بۆ نه‌كراوه.
كاتێك كه ده‌گه‌یته ناو گوندی پاڵنگان به دیتنی بینا و خانووه به‌ردینه‌كانی، هێز و تێكۆشه‌ریی دانیشتووانه‌كه‌یمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و گونده‌ی كه له نێو شاخه‌كه‌دا به خانووه سه‌رنجڕاكێشه‌كانیه‌وه ناسراوه به وشكه‌چنی هه‌ستێكی دیكه‌مان پێ ده‌به‌خشێت.
شێوازی بیناسازی له پاڵنگان به‌جۆرێكه كه خانووه‌كان پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش دیمه‌نێكی جوانی پێی به‌خشیوه.
ڕووباری ته‌نگیوه‌ر كه له نێو گوندی پاڵنگان تێپه‌ڕ ده‌بێت له مه‌ودای 120 مه‌تری ڕۆژئاوای ئه‌م گونده ده‌كه‌وێته نێو ڕووباری سیروان/پاڵنگان زیاتر له 20 كانیاوی هه‌یه كه له نێو باخه‌كان و له ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ردان و ئاوی فێنكی ئه‌وان ده‌چێته ڕووباری ته‌نگیوه‌ر، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پاڵنگان زیاتر له هه‌زار كه‌سه كه به زاراوه‌ی هه‌ورامی قسه ده‌كه‌ن.
ده‌ڵین ناوی پاڵنگان له پاڵ دانه وه هاتووه كه مانای ئه وه ده‌دات كه ئه‌م گونده و ماڵه‌كانی پاڵیانداوه ته وه به‌م كوێستانه‌وه.
یان ده‌ڵین پڵنگان به مانای ئه وه یه كه شوێنی پڵنگ بووه، مێژووی ئه‌م گونده ده‌گه‌ڕێته وه بۆ 1000 ساڵ له‌مه‌و پێش كه له‌شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی ناوی هاتووه.له نزیكی ئه‌م گونده قه‌ڵایه‌كی زۆر كۆن هه‌یه كه ده‌ڵین پێش 1500 ساڵ دروست كراوه.
پاڵنگان له ڕیزی ئه‌و حه‌وت گونده‌ی پارێزگای كوردستاندایه كه له به‌ر نه‌بوونی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌یدا، بووه‌ته گوندێكی گه‌شتیاری و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای كوردستان وه‌ك ئاسه‌وارێكی نیشتمانی له سه‌ر ئاستی گشتی ئێران به فه‌رمی ناوه‌كه‌ی تۆمار كراوه.
PUKmedia فۆتۆو ئاماده كردن:عه‌بدوڵا كۆمه‌ڵه
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25