riklam

به‌هه‌وڵی یه‌كێتیی به‌شه‌ نه‌وتی سلێمانی زیادكرا

ئابوری 07:14 PM - 2018-11-16
.

.

به‌شه‌ نه‌وتی رۆژانه‌ی شاری سلێمانی كه‌پێشتر 180 هه‌زار لیتر بووه‌، به‌هه‌وڵی رێكه‌وت زه‌كی بۆ 540 هه‌زار لیتر زیاد كرا.

 

رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوه‌:"به‌ھه‌وڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان توانرا به‌شه‌ نه‌وتی پارێزگای سلێمانی زیادبكرێت بۆ ٣ ھێنده‌، واته‌ پێشتر له‌ ڕۆژێكدا ته‌نھا ١٨٠ ھه‌زار لیتر ده‌گه‌شته‌ سلێمانی، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه‌ بڕه‌كه‌ زیادكراوه‌ بۆ ٥٤٠ ھه‌زار لیتری ڕۆژانه‌ واته‌ ١٥ تانكه‌ر".

 

وتیشی:" به‌مه‌ش پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت خێراتر ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانیه‌وه‌ و به‌ماندوبونی دڵسۆزانه‌یان، ده‌توانن تا سه‌ره‌تای مانگی ١٢ سه‌رجه‌م ١٠ مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ناوشاری سلێمانی و له‌گه‌ڵیدا قه‌زای شارباژێڕ ته‌واو بكه‌ن".

 

جه‌ختیكرده‌وه‌:" دواتریش دوباره‌ له‌ناوشاری سلێمانی پرۆسه‌كه‌ له‌مه‌ڵبه‌ندی ١ ه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا له‌ده‌ره‌وه‌ت شار شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ ودواتر ڕانیه‌و دواتر شوێنه‌كانی دیكه‌ دابه‌شكردن به‌رده‌وام ده‌بێت".

 

PUKmedia سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket