riklam

سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی تاران ده‌كات

عیراق 05:00 PM - 2018-11-16
.

.

سبەینێ شەممە 17-11-2018 سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە چوراچێوەی گەشتێکی ئیقلیمیدا کە شانشینی عەرەبستانی سعودیش دەگرێتەوە، بە سەردانێکی فه‌رمی دەگاتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بڕیارە بەڕێزیان لە تاران لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن روحانی کۆببێتەوە و چاوی بکەوێت بە ژمارەیەک لە سەرکردە و گەورە لێپرسراوانی ئێران.

سەرۆک کۆمار لە دیدارەکانیدا لە کۆماری ئیسلامی گفتوگۆ دەکات لەبارەی رێوشوێنەکانی هاریکاریی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.

ژمارەیەک لە وەزیر و راوێژکاران هاوڕێیەتی سەرۆک کۆمار دەکەن لەو سەردانەیدا بۆ ئێران.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket