riklam

هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی گردبوونه‌وه‌

عیراق 04:54 PM - 2018-11-16
.

.

دەیان کەس لەبەردەم بانکی ناوەندی لە بەغداد گردبوونەوەو داوایانکرد لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسیارانی لەناوبردنی حەوت ملیار دینارەکەی بانکی رافیدەین بکرێت.

میدیاکانی عيراق بڵاویانکردەوە، دەیان ھاوڵاتی دانیشتوی شاری بەغداد لەبەردەم بانکی ناوەندی عيراق کۆبونەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕیوە سەبارەت بە لەناوبردنی حەوت ملیار دیناری عيراقی بەھۆی لافاوەوە لە بانکی رافیدەین.

خۆپیشاندەران داوایان کردوە، ئەوانەی کەمتەرخەمبون لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و ئەوانەشی دەستیان ھەبوە لە دزینی موڵک و ماڵی گشتیدا ئاشکرا بکرێن.

لە دانیشتنی چەند رۆژی رابردوی ئەنجومەنی نوێنەراندا عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد، ساڵی ٢٠١٣ بەھۆی لافاوەوە بڕی حەوت ملیار دینار  لە بانکی رافیدەین ژێر ئاو کەوتون و بەھۆیەوە لەناوبراوە، لێدوانەکەی عەللاق چەندین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا.

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket