riklam

له‌پایته‌خت بڵاوه‌ به‌پۆلیسی ژن ده‌كرێت

عیراق 04:44 PM - 2018-11-16
.

.

له‌شاری به‌غدای پایته‌خت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق هێزی پۆلیسی ژنان بڵاوه‌  بۆ رێگه‌گرتن له‌ده‌ستدرێژی و گێچه‌ڵ به‌كچان و ژنان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

نه‌قیب نه‌زهان خزر، له‌پۆلیسی به‌غدا، رایگه‌یاندوه‌:" دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سكاڵای زۆرمان پێگه‌یشت له‌سه‌ر گێچه‌ڵ كردن به‌كچان و ژنان به‌تایبه‌ت له‌نزیك زانكۆو خوێندنگاكانی كچان، بڕیاردرا بڵاوه‌ به‌ مه‌فرزه‌كانی پۆلیسی ژن بكرێت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ئه‌و هێزانه‌ له‌شوێنه‌ جیاجیاكان به‌تایبه‌ت له‌نزیك خوێندنگاو زانكۆكان بڵاوه‌یان پێكراوه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket