riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. هه‌ڵكه‌ندنی بیر گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 12:23 PM - 2018-11-16
.

.

لەکاتی هەڵکەندنی بیرێکی غاز لە گوندی تورگەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کارمەندێکی  کۆمپانیای پارکەر درێلێنگی ئەمریکی کەنەدی گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە لەکاتی کارکردنی کۆمپانیاکە بۆ لێدانی بیری غاز لە گوندی تورگە لە سنوری ناوچەی شوان رويداوە.

ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە PUKmedia ى ڕاگەیاند: رووداوەکە تەقینەوە نیە وەک هەندیک لەڕاگەیاندنەکان باس لێوە دەکەن بیرێکی غاز تەقیبێتەوە، رووداوەکە لەئەنجامی هەڵکەندنی بیرێکی غازبوە کەلەلایەن کۆمپانیای پارکەر درێلێنگی ئەمریکی لێئەدەرێت، لەکاتی کارکردن بیرەکە گەیشتۆوتە تەبەقی غازی لەوکاتە غازەکە هاتووتە سەرەوە، ئه‌و كارمه‌نده‌ به‌ره‌گه‌ز كه‌نه‌دیه‌ و ناوی ئه‌ندی هاجنسه‌.

وتيشى: ئێستا باردووخەکە لەگوندەکە ئارامە دڵنیایشی دایە دانیشتوانی گوندەکە لە هيچ روویەکەوە مەترسی  لەسەر بیرە غازەکان نیە و ئێستا کۆمپانیاکە بەردەوامە لەکارکردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia  عەدنان کەلهوری

9 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket