riklam

ئیلیاس جۆڵا له‌ سلێمانی خۆشتر كوێیه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 11:33 AM - 2018-11-16
.

.

له‌ سلێمانی خۆشتر كوێیه‌ نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند ئیلیاس جۆڵایه‌ كه‌ خاك تیڤی به‌رهه‌می هێناوه‌و پێشكه‌ش به‌ هونه‌ردۆستان ده‌كرێت.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێترین به‌رهه‌می خاك تیڤی و هونه‌رمه‌ند ئیلیاس جۆڵایه‌ به‌ ناوی ( له‌ سلێمانی خۆشتر كوێیه‌ ) كه‌ تێكستی داناز عه‌بدولره‌حمانه‌ و ئاوازی حه‌سه‌ن ده‌رزیه‌و كاری میكس و ماسترینگی له‌لایه‌ن رێباز قاسم بۆ كراوه‌و ده‌رهێنان و مۆنتاژ یوسف حاجی یونس و كامێرا سیروان كه‌ریمه‌ و لۆكەیشنی وێنەگرتن لە سەرچنار و ناو سەرای سلێمانی هەروەها بە كامێرای درۆنی هەندێك وێنەی سلێمانی بۆ گیراوە.

ئیلیاس جۆڵا، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی پێشكه‌ش به‌ هه‌واداران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات سلێمانیان خۆش ده‌وێت.

له‌ لێدوانێكیشدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند، كه‌به‌ویستی خۆی و له‌خۆشه‌ویستی زۆری بۆ شاری سلێمانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردوه‌و دوای ئه‌وه‌ی پرسی به‌ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن ده‌رزی كردوه‌  ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌.

ئیلیاس سوپاسی ستافی خاك تیڤی ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌.

ئیلیاس جۆڵا ساڵی 1983 له‌ شاری سلێمانی له‌دایك بوه‌و له‌ ساڵی 2016 ده‌ستى به‌كاری هونه‌ری كردوه‌و له‌ ئێستادا خاوه‌نی 5 ڤیدیۆ كلیپ و 16 تراكی ده‌نگیه‌ و له‌لایه‌ن گوێگرانیه‌وه‌ به‌ده‌نگێكی ره‌سه‌ن وه‌سفی ده‌كه‌ن.



PUKmedia هاژه‌ باست

44.jpg

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket