ئه‌مڕۆ له مێژوودا
جیهان 09:52 AM - 2018-11-16.
رووداوه‌كان:
636: سه‌ره‌تای شه‌ڕی قادسیه له نێوان موسڵمانان به سه‌رۆكایه‌تی (سه‌عدی كوڕی ئه‌بو وه‌قاس) و فارسه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی (رۆسته‌می فرخزاد) به‌و شێوه‌یه سه‌رده‌می ساسانیه‌كان كۆتایی هات و موسڵمانه‌كان سه‌ركه‌وتن.
636: موسڵمانه‌كان رۆشتنه ناو شاری به‌عله‌به‌ك، دوای رێكه‌وتن له نێوان دانیشتوانه‌كه‌ی و سه‌ركرده‌ی موسڵمانان (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی كوڕ جه‌رراح) و (خالیدی كوڕی وه‌لید).
1626: هیندیه سوره‌كان دوورگه‌ی (مانهاتن) یان فرۆشت له به‌رامبه‌ر قوماشێك كه به‌هاكه‌ی 24 دۆلار بوو.
1869: خدێوی ئیسماعیل نۆكه‌ندی سوێسی كرده‌وه له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا له شاری ئیسماعیلیه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر پاشا و ئه‌میره‌كانی ئه‌وروپا.
1907: زه‌ویه‌كانی ئۆكلاهۆما چووه پاڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بوو به ویلایه‌تی ژماره 46.
1917: به‌ریتانیه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاری (یافا) له فه‌له‌ستین.
1922: دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی توركی (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك) به فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی توركیای گرته ده‌ست.
1932: دامه‌زراندنی حیزبی سوری نیشتمانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
1945: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێشوازی له 88 زانا كرد له ئه‌ڵمانیا بۆ یارمه‌تیدان له به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كه‌كاندا، و زۆربه‌ی ئه‌و زانایانه له ژێر ركێفی سیسته‌می نازیدا كاریان ده‌كرد.
1945: دامه‌زراندنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و فێركردن و رۆشنبیری/یۆنسكۆ.
1955: مه‌لیكی مه‌غریب محه‌مه‌دی پێنجه‌م، له تاراوگه‌كه‌ی له (مه‌دغشقه‌ر) گه‌ڕایه‌وه بۆ (ریبات).
1970: وه‌زیری به‌رگری سوریا (حافز ئه‌سه‌د) رێبه‌ری كۆده‌تایه‌كی سه‌ربازی كرد كه ناسرابوو به ناوی (بزوتنه‌وه‌ی راستكاریی).
1990: ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له كوێت شكستیان هێنا له قه‌ناعه‌ت كردن به كوێتیه‌كان كه به‌ڵگه‌نامه كه‌سێتیه‌كانیان بگۆڕن بۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی باری شارستانی عێراقی، و هه‌ستا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی له‌كارخستنی كارتی كوێتی تا 1ی دیسه‌مبه‌ر.
1993: ده‌سپێكی دانوستانی ئابووری فه‌رمی له نێوان فه‌له‌ستینیه‌كان و ئیسرائیلیه‌كاندا له پاریس، وه‌فدی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن ئه‌حمه‌د قریعه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و وه‌فدی ئیسرائیلیش له لایه‌ن (دانی روچیلد).
1994: هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ی تۆپی پێ، جامی دوانزه‌هه‌می كه‌نداوی برده‌وه كه له ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو ئه‌نجامدرابوو.
1996: دایكه (تریزا) هاوڵاتی بوونی ئه‌مریكی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژارانی جیهان.
1996: نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 11 ملیۆن دۆلاری وه‌ك یارمه‌تی مرۆیی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كرد.
2000: سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیل كلینتۆن سه‌ردانی ڤیه‌تنامی كرد، به‌و شێوه‌یه بوو به یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكی دوای جه‌نگی ڤیه‌تنام سه‌ردانی ئه‌وی بكات.
2003: ئه‌نجومه‌نی حوكم بڕیاریدا له سه‌ر پڕۆژه‌ی (سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی نه‌جه‌فی پیرۆز‌و كه‌ربه‌لا) كه له‌لایه‌ن مام جه‌لال پێشكه‌ش كرابوو.
2004: ئاژانسی فڕۆكه‌وانی و فه‌زای ئه‌مریكی/ ناسا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئه‌نجامدا بۆ فڕۆكه‌یه‌ك كه خێراییه‌كه‌ی ده جار زیاتر بوو له خیرایی ده‌نگ، ئه‌وه‌ش فڕۆكه‌ی جۆری (X-43A) بوو.
2008: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی رێكه‌تننامه‌ی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان مۆركرد.
2010: راگه‌یاندنی هاوسه‌رگیری ئه‌میر ویلیا‌م له خاتونی هاوڕێی (كیت میدلتۆن).
2011: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیتالیا (ماریو مونتی) پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند كه زۆرینه‌یان له چینی ته‌كنۆقرات بوون.
له‌دایكبوون:
42:پ.ز، تیبریۆس، ئیمبراتۆری دووه‌می رۆمانی.
1717: لورن دالمبیر، زانای بیركاری فه‌ره‌نسی.
1780: موفتی عه‌بدولغه‌نی ئال جه‌میل، شه‌رعزان و زانا و خه‌تخۆش و شاعیر و سیاسه‌تمه‌داری عێراقی.
1880: ئه‌لكسه‌نده‌ر بلوك، شاعیری روسی.
1891: ئیستفان روستی، ئه‌كته‌ری میسری.
1904: نامدی ئه‌زیكیوی، سه‌رۆكی یه‌كه‌می نێجیریا.
1905: حه‌سه‌ن فه‌همی جاف، نوسه‌ر و رووناكبیری ناوداری كورد له شاری هه‌ڵه‌بجه.
1916: ماری كوینی، ژنه ئه‌كته‌ر و به‌رهه‌مهێنی میسری.
1922: جوزیه ساراماجو، له گوندی (ئه‌زبنیاكه)ی هه‌رێمی (رییانیگۆ) ی باكوری (له‌شبۆنه) نوسه‌ری بورتوگالی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1998ز.
1935: حسێن شه‌ربینی، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1953: بیروم ئه‌ن براسیت، دادوه‌ری تۆپی پێی تایله‌ندی.
1953: سالح ئه‌لحومر، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كوێتی.
1964: فالریا برونی تیدیسكی، ژنه ئه‌كته‌ری ئیتالی.
1970: ریكدو كوشی، نیگاركێشی مانغای یابانی.
1971: مسته‌فا حاجی، یاریزانی تۆپی پێی مه‌غریبی.
1972: عادل سه‌لیمی، یاریزانی تۆپی پێی تونسی.
1974: مه‌ها ئه‌حمه‌د، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1974: بول سكولز، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1977: ماگی جیلنهال، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1977: موریسیو ئوشمان، ئه‌كته‌ری مه‌كسیكی.
1978: گاری ناسیمیس، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1995: نواه گرای-كیبی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
وه‌فات:
1272: مه‌لیك هنری سێیه‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1836: كریستیان هندریك برسۆن، زانای باشوری ئه‌فریقیا له زانستی رووه‌ك.
1934: كارل فون لینده، داهێنه‌ری سه‌لاجه‌ی كاره‌بایی.
1960: كلارك گیبل، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1999: دانیال ناسانز، زانای مایكرۆبۆلۆجی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1978ز.
2005: هنری تاوب، زانای كیمیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1983ز.
2006: میلتون فریدمان، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان، ساڵی 1976ز.
2008: سه‌لاحه‌دین حافز، نوسه‌ری میسری.
2010: كه‌مال شازلی، سیاسه‌تمه‌داری میسری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی لێبووردن.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23