riklam

سەرۆك كۆمار پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن دەكات

عیراق 09:58 PM - 2018-11-15
.

.

ئەمڕۆ 15-11-2018  د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە شوێنی مانەوەی لە عەممانی پایتەختی ئوردن پێشوازیكرد لە عاتف تەراونە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن.

لە دیدارەكەدا رێوشوێنەكانی بەهێزكردنی هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە هەموو بوارەكاندا تاوتوێكرا بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و ئوردن دەكات.

سەرۆك د. بەرهەم ساڵح لە وتەكانیدا ئاماژەی كرد بۆ پەیوەندی قوڵی مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتی برا، بۆ ئەو مەبەستەش داوایكرد رێككەوتنە دووقۆڵییەكانی هەردوو وڵات بە شێوەیەكی كاراتر بچنە بواری جێبەجێكردنەوە.  

لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ سەردانەكەی سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و وەفدی هاوڕێی بۆ شانشینی ئوردنی هاشمی، هاوكات دووپاتیكردەوە كە وڵاتەكەی هەوڵ دەدات هاریكاریی و كاری هاوبەش و پەیوەندییەكانی نێوان عەممان و بەغدا بگەیەنێتە ئاستێكی باشتر.


PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار

5654654.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket