riklam

چەمچەماڵ دوو هاووڵاتی دەستگیر دەكرێن

کوردستان 09:30 PM - 2018-11-15
.

.

هێزكانی ئاسایشی رۆژئاوا دەستگیركردنی دوو هاووڵاتی  راگەیاند، كە لەرێگای سلێمانی كەركوك هێرشیان كردبووە سەر شۆفێرێكی عەرەب كە ئوتومبێلێكی بارهەڵگری پێ بوو بری 500هەزاردیناریان لێ سەندبوو.

موقەدەم زمناكۆ عەلی وتەبیژی بەرێوەبەرایەتی رۆژئاوای سڵێمانی بە PUKmedia راگەیاند: پاش ئاگاداركردنەوەی هێزكانی ئاسایش لەرووداوەكە هەر دوو هاووڵاتیەكە لەشوێنی  رووداوەكە بەمادەی 443لەیاسایی سزادانی عیراقی دەستگیركران و بەبریاری دادوەر بەندكراون، لە ئێستاشداپەڕاوی لیكۆلنەوەیان بوكراوەتە پارەكەش گەڕێنرایەوە بۆ خاوەنەكەی.

وتیشی: لەماوەی یەك مانگدا لەچەمچەماڵ بەتومەتی دزیكردن  17 تومەتبار دەستگیركراوەو دڵنیایش دەدەینە هاووڵاتیان كە شەو روۆژ دەخەینە یەك بۆ پاراستنی سەرو ماڵیان و تۆمەتباران بە سزای خۆیان دەگەیەنین.


 PUKmedia عەدنان كەلهوری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket