riklam

سەرۆک کۆمار رێککەوتنەکانی نێوان عيراق و ئوردن دووپاتدەکاتەوە

عیراق 09:04 PM - 2018-11-15
.

.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە پێویستە رێکكەوتنە هاوبەشەکانی نێوان کۆماری عێراق و شانشینی ئوردنی هاشمی کارابکرێن لە روانگەی پەیوەندی قوڵی نێوان هەردوو وڵاتی برادا.

ئەو وتەیەی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ پێنج شەممە 2018/11/15 لە میانەی پێشوازیکردنی بوو لە فەیسەڵ عاکف سەرۆکی ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردن لە شوێنی مانەوەی لە عەممانی پایتەخت، لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی رێوشوێنەکانی پتەوکردنی هاریکاریی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتدا له‌ بوارە جیاجیاکاندا بەو شێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکات.

سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی قوڵی مێژویی هەردوو وڵاتی برا پێکەوە دەبەستێتەوە لەو روەشەوە کاراکردنی رێککەوتنە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵاتی برای بە پێویست زانی.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردن خۆشحاڵی دەربڕی بۆ سەردانەکەی سەرۆک بەرهەم ساڵح و وەفدی هاوڕێی بۆ شانشینی ئوردنی هاشمی هەوڵەکانی وڵاتەکەیشی دووپاتکردەووە بۆ ئەوەی هاریکاریی و کاری هاوبەش و پەیوەندییەکانی نێوان عەممان و بەغداد بەرەو ئاستێکی باشتر ببەن.

 

PUKmedia نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket