riklam

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کەنیسەی ماریوسف و مەرقەدی کاک ئەحمەدی شێخ بەسەردەكاتەوە

کوردستان 08:54 PM - 2018-11-15
.

.

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد رایگەیاند، پرەنسیبەکانی لێبوردەیی و خۆشەویستیی و برایەتیی فاکتەری رزگاربوونن لە گرژییەکان و تێپەڕاندنی قۆناغەکە ،دووپاتیشیکردەوە،ھەمیشە پێکەوەژیان و بەیەکەوەبوونیان بە بنەمایەکی پێویست و سەرەکی زانیوە.

ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلاوێژ ساڵح، لە شاری سلێمانی سەردانی کەنیسەی(ماریوسف )ی کلدانیان کرد و لەلایەن قەشەی کەنیسەکە و ژمارەیەک لەپیاوانی ئایینی و خوشک و برا مەسیحییەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

لەو سەردانەیدا، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، باسی لەوەکرد کەپرەنسیبەکانی لێبوردەیی و خۆشەویستیی و برایەتیی کە مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە، فاکتەری رزگاربوونن لە گرژی و تێپەڕاندنی قۆناغەکە کە نیشتمانەکەیانی پیادا تێدەپەڕێت و دووپاتیکردەوە کە ھەمیشە پێکەوەژیان و بەیەکەوەبوونیان بە بنەمایەکی پێویست و سەرەکی زانیوە.
 
ئاماژەی بەوەشدا، مەسیحییەکان لە کوردستان پێکھاتەیەکی گرنگن و بەشداری سەرەکین لەبزوتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینی کۆمەڵگەی کوردی.

لەکۆتای دیدارەکەشدا، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد پەیکەری ھەریەک لە حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) و مەریەم-ی پێشکەشی کەنیسەی ماریوسف کرد.

 لەلایەن خۆیەوە، ئەیمەن عەزیز ھورمز قەشەی کەنیسەی ماریوسف، سوپاسی سەردان و دیارییەکەی ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد-ی کرد، ھاوکات ستایشی سیاسەتی (ی.ن.ک)یان کرد کە ھەمیشە لەپێناو ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیان، رێباز و سیاسەتی دارێژراوی سەرۆک(مام جەلال) پەیڕەودەکەن.

 دواتریش، ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و گەلاوێژ  ساڵح و شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی  مەرقەدی حاجی کاک ئەحمەدی شێخی-یان بەسەرکردەوە و تاجەگوڵی ڕێزلێنانیان لەسەر مەرقەدەکە دانا.

 

PUKmedia  تایبەت

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket