riklam

توركیا هێزێكی تایبه‌ت ره‌وانه‌ی عه‌فرین ده‌كات

جیهان 07:12 PM - 2018-11-15
.

.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ توركیا هێزێكی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی شاری عه‌فرین  كردو له‌چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌دا بڵاوه‌ی پێكردون.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: توركیا هێزێكی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی شاری عه‌فرین كردوه‌و له‌چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه‌ جێگری كردون.

 

وتیشی: هێشتا هۆكاری روونی ئه‌و هێزه‌ ئاشكرا نه‌بووه‌، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌مه‌ترسی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه‌ ده‌كه‌ن بۆ ناوه‌ندی شاره‌كه‌.

 

ئه‌و چالاكوانه‌ باسی له‌وه‌شكرد: به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆیی و فره‌ هێزی چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیا، سوپای توركیا نیگه‌رانه‌ له‌و كێشه‌یه‌و متمانه‌ی پێیان نه‌ماوه‌.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket