riklam

نوێنەران لەسەر فەوتانی 7 ملیارەكەی بانكی ناوەندی عيراق هاتەدەنگ

عیراق 06:47 PM - 2018-11-15
.

.

پەرلەمانی عیراق كۆبوونەوەی داهاتووی پێشدەخات و گفتوگۆ لەسەر ژێرئاوكەوتنی پارەكەی بانكی ناوەندی دەكات كە بڕەكەی 7 ملیار دینارە.

ئەڵماس فازل پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق بڕیاریداوە گۆڕانكاری لە كاتی كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا بكات كە رۆژی سێ شەممەی داهاتوەو ئەو رۆژە بەهۆی لەدایكبونی پێغەمبەر (د.خ) كراوەتە پشووی رەسمی.

 وتیشی: كۆبوونەوەكە رۆژی دوو شەممە بەڕێوەدەچێت و تیایدا گفتۆگۆ لەسەر ژێرئاوكەوتنی پارەی بانكی ناوەندی دەكرێت و عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیش بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات.

ئەوەش وت: لەو كۆبوونەوەیەدا پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی خاڵە گومرگییەكانی نێوان پارێزگاكان دەكات.

 PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket