riklam

داوا لەئەڵمانیا دەكرێت داعشە دەستگیركراوەكان وەربگرێتەوە

جیهان 05:54 PM - 2018-11-15
.

.

داوا لەئەڵمانیا دەكرێت داعشە ئەڵمانییە زیندانیكراوەكانی رۆژئاوای كوردستان وەربگرێتەوەو پەرلەمانتارێكی ئەو وڵاتەش دەڵێت ئەوانەی لەئەڵمانیاوە چونەتە ناو داعش دانیان بەوەداناوە كە ئەڵمانیاوە رۆشتن، داواش لەحكومەتەكەی مێركێل دەكات ئەو داعشانە بگەڕێنرێنەوەو دادگایی بكرێن.

ئاژانسی هەواڵی هۆڵەندی (ANF) لەڕاپۆرتێكدا ژمارەی ئەو بیانیانەی كە لەلایەن هێزەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)وە لەڕۆژئاوای كوردستان دەستگیر كراون دەخاتەڕوو، تیایدا هاتووە: ئەو چەتە بیانیانە بونەتە بارگرانی بۆ رۆژئاواو داوا دەكەن وڵاتانی ئەوروپی بەرەو رووی چارەسەری ئەو كەسانە بێن و لەوڵاتی خۆیاندا دادگاییان بكەن.

راپۆرتەكەدا دەشڵێت: ئەڵمانیا لەبەرامبەر 35 هاووڵاتی خۆی لەناو ریزەكانی داعشدا كە ئێستا لەدەستی یەپەگەدایە، خۆی گێل كردوە، بەڕێوەبەرانی رۆژئاوا جارێكی تر داوا لە بەرلین دەكەن  بەدەنگ هاووڵاتیانەی خۆیانەوە بێن و ئەوچەتانە دادگایی بكەن و ئەو كێشەیە لەكورد دوربخەنەوە، وەك ئەوان دەڵێن ئەگەرنا رێگەییەكی تر لەبەرامبەریان دەگرنەبەر.

ئەوەشخراوەتەڕوو: بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی رۆژئاواو باكووری سووریا، دەربارەی ئەوچەتانەی كەلەكاتی پاككردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكاندا كەوتونەتە دەستی یەپەگە، چەندینجار داوایان لەوڵاتانی رۆژئاوایی كردووەو بەژمارە خستویانەتە بەرچاویان كەلەئەنجامی ئۆپەراسیۆنی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەدا دوو هەزارو 700 چەتەی داعش دەستگیركراون و ئێستا كە لەبەندیخانەكانی رۆژئاوادان و 800 كەس لەو گیراوانە هاووڵاتی 46 وڵاتی بیانین كە زۆربەیان لەوڵاتانی رۆژئاوان.

بەرێوەبەرایەتی رۆژئاوا بەتایبەتی داوای لەئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا كردووە بۆ وەرگرتن و دادگاییكردنی ئەوتاوانبارانە كاربكەن.

بەپێی راپۆرتی گروپی میدیاكارانی (فۆنكە)ی ئەڵمانی 35 كەس لەو گیراوانەی داعش هاووڵاتی ئەڵمانین و 10كەسیان پیاون و 10 كەسیشیان ژنەو 15 منداڵیشیان تێدایە.

لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوتەی لێپرسراوی یەپەگە دكتۆر عەبدولكەریم عومەر كراوەو تیایدا هاتووە: سەرەڕای ئەوەی ئەم بابەتە ماوەیەكی درێژە لەمیدیاكانی ئەڵمانیادا باس دەكرێت كەچی بەرپرسانی ئەلمَانی خۆیان لەئاست ئەو داعشە ئەڵمانیانەدا گێل كردوە.

 هاوسەرۆكی دەستەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كانتۆن جەزیرە دكتۆرعەبدولكەریم عومەر بۆ ِۆژنامەیەكی سەر بە گروپی میدیاكارانی (فۆنك)ە دواوەو  داوای لەدەوڵەتی ئەڵمانیاكردوە كە لەبەرامبەر ئەوچەتانەی داعش بێدەنگ نەبێت.

عومەر ئەوەی خستەڕوو ئەوچەتانەی كە هاووڵاتی وڵاتانی بیانین بۆ ئەوان بارێكی گرانەو وتی: ئێمە نامانەوێت ئەو كەسانە لەهەرێمەكانی خۆمان ئازاد بكەین، ناتوانین ئەوان دادگایی بكەین، ئەگەر ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیاو وڵاتانی رۆژئاوایی ئەركی خۆیان جێبەجێ نەكەن ئێمەش ناچار دەبین كە رێگە چارەیەكی دیكە بدۆزینەوە، چونكە ئەو كەسانە ناكرێت لەبەندیخانەكانی ئێمەدا بمێننەوە.

ئولا یەلپك وتەبێژی كاروباری ناوخۆی حیزبی چەپی ئەڵمانیا  دەربارەی چەتە ئەڵمانییەكانی داعش كە لەدەستی یەپەگەدان چەند رۆژێك پێش ئێستا داوای لەحكومەتەكەی مێركێل كردبوو دەبێت دەوڵەتی ئەڵمانیا ئەوچەتانە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەڵمانیا و لەئەڵمانیا دادگایی بكرێن.

 ئەو پەرلەمانتارە بیری هێناوەتەوە ئەو كەسانەی كە لەئەڵمانیاوە بەشداری ناوداعش-یان كردووەو دانیان پێداناوە كە ئەوان لەئەڵمانیاوە هاتوون، هەر بۆیە ئەڵمانیا بەرپرسیارە، چونكە لەئەڵمانیاوە چەكدار بۆ داعش  هەناردەكراوە، ئەمە لەكاتێكدا ئەڵمانیا ئەندامی هاوپەیمانی شەڕ دژی داعشە بۆیە ناكرێ چاوپۆشی لەم بابەتە بكات، دەبێت حكومەتی ئەڵمانیا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی هێزە كوردیەكانەوە بكات و ئەم كێشەیە چارەسەر بكات.

لەو راپۆرتەدا هاتووە لانی كەم هەزار كەس لەئەڵمانیاوە چونەتە ناو داعش.

بەپێی راپۆرتەكان مەزەندە دەكرێت ژمارەی ئەو داعشانەی كە لەئەڵمانیاوە چونەتە سوریاو عیراق بگاتە هەزار كەس و یەك لەسەر پێنجی ئەو داعشانەش لەژن پێكهاتوون و تەمەنیان لە30 ساڵ كەمترە. بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی پاراستنی دەستووری ئەڵمانیا كەڕێكخراوێكی هەواڵگریە، یەك لەسەرسێی ئەوئیسلامییە تووندڕەوانەی كە چوبونە ناو داعش گەڕاونەتەوە بۆ ئەوروپا.

ئەو دەستەیە رایگەیاندووە: لەسەدا 35٪ لەو كەسانە كە گەڕاونەتەوە هاووڵاتی ئەڵمانین،لەناویاندا لەسەدا  27٪ یان خاوەن رەگەزنامەن. بەشی هەرە زۆری ئەوكەسانەی كەچوونەتە ناوداعش هاووڵاتی ئەلمَانی بەڕەگەز توركن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

لە ئاژانسی هەواڵی ANF وە

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket