riklam

د. به‌رهه‌م: ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئوردن فراوانتر بكرێت

عیراق 05:30 PM - 2018-11-15
.

.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق داویكرد ئاستی هاریكاریی ئه‌منی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری هه‌واڵگریی له‌ نێوان عیراق و ئوردن و وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بۆ له‌ ناوبردنی تیرۆر فراوانتر بكرێت، هاوكات ئومێدی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و كه‌سانه‌ی داواكراون راپێچ بكرێن بۆ به‌رده‌م دادگاكان بدرێنه‌وه‌ به‌ عیراق.
ئه‌م دووپاتكردنه‌وه‌یه‌ له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزیان بوو له‌گه‌ڵ پادشای ئوردن شا عه‌بدوڵای دووه‌م له‌ عه‌ممانی پایته‌خت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆمار پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برای دووپاتكرده‌وه‌ له‌ رێی كردنه‌وه‌ی ئاسۆی هاریكاریی گه‌وره‌تر له‌ بواره‌كانی بازرگانی و ئابووری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌شدا، هه‌روه‌ها ستایشی  هه‌ڵوێستی ئوردنی به‌رامبه‌ر به‌ عیراق كرد له‌ كاتی جه‌نگی له‌ دژی تیرۆردا.

سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی بۆ بایه‌خی هاریكاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌گژاچونه‌وه‌ی تیرۆرو به‌دیهێنان و ره‌خساندنی ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێزیان ڕوونیكرده‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی عیراق به‌سه‌ر تاقمی تیرۆرستی داعش سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ناوچه‌كه‌و جیهانیش.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌رۆك د. به‌رهه‌م ساڵح دووپاتیكرده‌وه‌ پێویسته‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ بپارێزرێت له‌ رێی به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌ر جموجۆڵێك كه‌ ئاشتی و ئۆقره‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ تێك بدات.
سه‌رۆك كۆمار كۆمپانیا ئوردنییه‌كانی هاندا بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ ناو عیراقدا، له‌ هه‌مان كاتدا گرنگی ئاسانكاری رێكاره‌كانی پێدانی ڤیزه‌ی بۆ عیراقییه‌كان خسته‌ڕوو.
 لای خۆیه‌وه‌ پادشای ئوردن سه‌رله‌نوێ پیرۆزبایی پێشكه‌شكرد به‌ سه‌رۆك د. به‌رهه‌م ساڵح به‌ بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی له‌ ئه‌ركه‌كاندا، هاوكات په‌رۆشی شانشینی ئوردنی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ئاسایش و ئۆقره‌ی عێراق.

پادشای ئوردن ڕایگه‌یاند سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ عه‌ممان دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ قوڵه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتادا هه‌یه‌.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا گۆڕانكارییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بییان تاوتوێكرد، دووپاتیشیان كرده‌ووه‌ كه‌ پێویسته‌ كار بكرێت بۆ پشتگیریكردنی یه‌كڕیزی عه‌ره‌بی و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی بیرو بۆچونه‌كان له‌ ئاست ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئاسایش و هێمنی ناوچه‌كه‌، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا ئاماژه‌یانكرد بۆ بایه‌خی هاریكاریی له‌ چالاككردنی هاوبه‌شی ستراتیژی سێ قۆڵی (عیراق/ئوردن/میسر)  له‌ بواری گواستنه‌وه‌ و پیشه‌سازی و بازرگانییدا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ پادشای ئوردندا گفوگۆیانكرد ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراو و به‌ قاچاغ براوه‌كانی (دزراوه‌كانی) عیراق، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست بدرێت به‌عیراق ده‌رباره‌ی بازرگانه‌ ناشه‌رعی و قاچاغچییه‌كان و ئه‌وانه‌ی داواكراون راپێچ بكرێن بۆ به‌رده‌م دادگاكان.

له‌ ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی سه‌ربازی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی له‌ نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتدا تاوتوێكرا.

 ده‌رباره‌ی بواری ئابورییش هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی پیشه‌سازی ئازاد له‌ ده‌روازه‌ی سنووری (تریبییل) و پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عیراق و ئوردون له‌ رێی پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌.

شایه‌نی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌حمه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و ساڵح جبوری وه‌زیری پیشه‌سازی و عه‌لی فه‌رحان پارێزگاری ئه‌نبارو فه‌لاح عامری نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی نه‌وت و خالید غازی له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باو ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكارو پسپۆڕان ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌بوون.

PUKmedia 

 

5421 (2).jpg

5421 (3).jpg

5421 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket