riklam

CIA بۆ دانپێدانان ده‌رمانی به‌كارھێناوه‌

جیهان 03:57 PM - 2018-11-15
.

.

بڵابوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی (سی ئای ئه‌ی) ئه‌مریكی له‌سه‌ر ره‌وشی ناو گرتووخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ری ئاستی میدیای ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

راپۆرتێكی نھێنی ده‌زگای ھه‌واڵگریی ئه‌مریكی CIA، له‌ میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ دزه‌ی پێكراوه‌ له‌ باره‌ی به‌كارھێنانی ده‌رمانه‌وه‌ بۆ دانپێدانانی تۆمه‌تبارانی په‌لاماره‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر.

ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌كه‌ كه‌ ناوی (پرۆجێكت میدیكه‌یشن)ه‌، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌مریكاوه‌ بۆ ناو میدیاكان دزه‌ی پێكراوه‌.

ئه‌و راپۆرته‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵای ته‌ندروستی (سی ئای ئه‌ی) ئاماده‌كراوه‌و تێیدا ھاتووه‌، له‌ ساڵی 2002 له‌ گرتووخانه‌ نھێنییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا، ده‌رمان به‌كارھێنراوه‌ بۆ دانپێدانانی گومانلێكراوان به‌ڕاستییه‌كاندا.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، (سی ئای ئه‌ی) ده‌رمانێكی به‌كارھێناوه‌ كه‌ له‌ ساڵانی 1950 دروستكراوه‌و به‌ (ئێم كه‌ی ئه‌ڵترا) ناسراوه‌، دراوه‌ به‌ به‌ندكراوان له‌ كاتی لێكۆلێنه‌وه‌كاندا.

راپۆرته‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ده‌رمانه‌كه‌ له‌سه‌ر 149 كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه‌و ماده‌ی كاریگه‌ر كه‌ له‌ ده‌رمانه‌كه‌دا به‌كارھێنراوه‌ (میدازۆلام) بووه‌، ھاوكات پزیشكه‌كانی (سی ئای ئه‌ی) به‌خواستی خۆیان به‌شدارییان له‌ شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌كاندا كردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket